TED Talks with Kurdish transcript

وێندی دی لا ڕۆزا: ٣ فێڵی دەرونی بۆ یارمەتیدانی پاشەکەوتکردنی پارە

The Way We Work

وێندی دی لا ڕۆزا: ٣ فێڵی دەرونی بۆ یارمەتیدانی پاشەکەوتکردنی پارە
1,969,849 views

هەموومان دەمانەوێت پارەیەکی زۆر پاشەکەوت بکەین ---بەڵام تێکڕا، خەڵکی ئەمڕۆ کەمتر و کەمتر ئەنجامی دەدەن، لێکۆڵینەوەی زانای ڕەفتار ئامێز وێندی دی لا ڕۆزا کە چۆن خەڵک هەموو ڕۆژێک بڕیار بۆ بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانی داراییان دەدەن. ئەوەی ئەو دۆزیەوە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی بێ ئازار بێت بۆ خستنە ئەستۆی .پاشەکەوتکردنی پارەی زیاتر و کەمتر خەرجکردنی

سیان داڤیس: دەتوانین چارەسەری گەرم بوونی زەوی بکەین؟ وانەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستنی چینی ئۆزۆن

TEDxBoulder

سیان داڤیس: دەتوانین چارەسەری گەرم بوونی زەوی بکەین؟ وانەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستنی چینی ئۆزۆن
1,825,260 views

ڕێکەوتنامەی مۆنتڕیاڵ سەلماندی، کە جیهان بەیەکەوە هەڵوێست لە دژی گەرمبوونی زەوی وەردەگرن. سێزدە ساڵ دوای ڕێکەتنامە ژینگەییە زۆر سەرکەوتوەکە واژۆ کرا، زانا سیان داڤیس هەڵسەنگاندن بۆ ئەم جیهانەی دەکات کە ئەم ڕێکەتنامەیە بووە ڕێگری. باسی قەدەغەکردنی کلۆرۆ فلۆرۆکاڕبۆنەکان و بەخشینی وانەیەك کە بتوانین ڕێگە لە تەنگەژە ژینگەییەکانی سەردەمەکەمان بگرین.

لیدا ماچۆڤە: نهێنیەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ

TED Salon Brightline Initiative

لیدا ماچۆڤە: نهێنیەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ
7,231,347 views

لیدا ماچۆڤە بە ڕووخۆشیەوە دەپرسێت، "دەتەوێت زمانێکی نوێ فێربیت، بەڵام دەترسیت و نازانیت لە کوێوە دەستپێبکەیت؟ پێویستت بە بەهرەیەکی تایبەتی یان جینی زمان نییە." لەم ئاخاوتنە وزەبەخش و هاندەرە، ئیلهامی قسەکردن و نهێنی زمان زانەکانی ئاشکرا دەکات. چوار ڕێسای بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی بەهرەی شاراوەی زمان فێربوون بەردەست دەخات. چێژ لەم کارەی کە دەیکەیت بەدەست بهێنە.

کاریسا سانبۆنماتسو: زیندەوەرزانی ڕەگەز، لە دی ئێن ئەیەوە بۆ مێشک

TEDWomen 2018

کاریسا سانبۆنماتسو: زیندەوەرزانی ڕەگەز، لە دی ئێن ئەیەوە بۆ مێشک
2,235,281 views

ئایا ڕەگەز چییە؟ تەنیا دەربارەی کرۆمۆسۆمەکانمان نییە، بە قسەی زیندەوەرزان کاریسا سانبۆنماتسو. لەم وتارە نوێگەرەدا، دۆزینەوەی نوێمان پێدەڵێت لەسەر زانستی درووستبوون، توێژینەوەی نوێ لەسەر ئەوەی چۆن چالاکی دی ئێن ئەی دەکرێت بەشێوەیەکی درێژخایەن بگۆڕێت لەسەر بنەمای هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان وەک خورپەی دەروونی یان خواردن. بزانن چۆن ئەزموونەکانی ژیان شێوە ئەین بە دروستبوونی جینەکان -- و ئەوە چی دەگەیەنێت بۆ تێگەشتنمان لە ڕەگەز.

دان کلەی: بۆچی دەبێت بە تەواوی هۆشتەوە بێیتە سەر کار؟

The Way We Work

دان کلەی: بۆچی دەبێت بە تەواوی هۆشتەوە بێیتە سەر کار؟
1,377,987 views

دان کلەی لە بارەی دەرکردنیەوە بەهۆی "هاو ڕەگەزبازییەوە" نیگەران بوو، لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی خۆی کەم کردەووەتەوە. بەڵام دواتر کەسایەتی دروستکراوی "کاری دراگشۆ"ی لە ئینتەرنێت بڵاو کردەوە، ئەوەش بریتییە لەوەی کە دواتر ڕویدا.

ئامى ھارمەن: وانەیەک لەبارەی تێڕوانینەوە

TED@BCG Toronto

ئامى ھارمەن: وانەیەک لەبارەی تێڕوانینەوە
714,745 views

ئایا بەوردى سەیرت کردووە؟ ئامى هارمەن مامۆستاى هونەرە. بۆمان ڕوون دەکاتەوە چۆن هونەر بەکاربێنین بۆ پێشخستنی هێزى پێزانین و تتێبینیکردنمان. هەروەها دۆزینەوەى ئەو پەیوەندییانەی کە ڕەنگە ڕوون نەبن. فێربونى ئەو ڕێگەیانەى کە هارمەن بەکارى دەهێنا بۆ ڕاهێنانى ناڤى سیەلس, دکتۆرەکان و لێکۆڵەرانى شوێنى تاوانەکە، وردەکاریە تـێبینیکراوەکانیان دەگۆرى بۆ زانیاریە کرداریەکان لەگەڵ وتە کارامەییمکانیان.

چاد فرێچمان: ١٠٠ ڕیگەچارە بۆ پێچەوانە کردنەوەی گەرمبوونی زەوی

We the Future

چاد فرێچمان: ١٠٠ ڕیگەچارە بۆ پێچەوانە کردنەوەی گەرمبوونی زەوی
2,009,406 views

چی دەبێت ڕێژەی هەڵمژینی گازی بەرگی هەوامان زیاتر بێت لە ڕێژەی ئەو گازەی زیانبەخشانەی له لایەن مرۆڤەوە دەردەدرێت. ئەم پرۆژەیە، کە بە درۆوداون ناسراوە، تەنها ڕیگەچارەی مرۆڤە بۆ پێچەوانە کردنەوەی گەرمبوونی زەوی. چاد باسی ئەم پڕۆژەیەمان بۆ دەکات، بۆمان دەخاتەڕوو کە کام ڕیگەچارە بەردەستە بۆ پێچەوانە کردنەوەی بەرزبوونی پلەی گەرمایی زەوی، وەک بەدەست هێنانی وزەی خاوێن، بەڕیوەبردنی تەندروستی زەوی وبەفیڕۆنەدانی خۆراک و چەند ڕیگەیەکی دژەباوی وەک بەرنامەداڕێژی خێزانی و پەروەردە کردنی کچان. سەبارەت بە بەرزبوونی پلەی گەرمای زەوی کۆمەڵێک زانیاریت دەست دەکەویت و هەوڵ بدەین هەسارەیەکمان دەست بکەوێت کە نوێبوونە سیمای بێت نەک کاوڵکاری.

ئەی جەی جاکابۆس: گەشتەکەم بۆ سوپاسکردنی هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە دروستکردنی قاوەی بەیانیانم

TED Salon Brightline Initiative

ئەی جەی جاکابۆس: گەشتەکەم بۆ سوپاسکردنی هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە دروستکردنی قاوەی بەیانیانم
2,645,856 views

نوسەر ئەی جەی جاکابۆس دەست دەکات بەگەڕان بە بیرۆکەیەکی سادەی هەڵخەڵەتێنەر وەک دڵی خۆی: بە گرینگی سوپاسی هەریەکێک دەکات کە یارمەتی داوە لەدروست کردنی کوپێک قاوەی بەیانیانی. زیاتر لەهەزار جار ''سوپاس'' دواتر، جاکبۆس کاردانەوەی دەبێت لەسەر ئەو کەسەی گەشتێکی فراوان دەکات و بەپێدانی ژیرایەتی وانەی ژیان بەخەڵکی کە لە گەشتەکەدا وەریگرتووە. تێگەیشتم کە نەمدەتوانی قاوەیەک بخۆم بەبێ سەدان خەڵک. جاکبۆس وتی من دڵنیام،'' کە وایە.

دۆلى چیو: چۆن واز لە خوولیای بوون بە کەسێکی باش بهێنین و ببینە کەسێکی باشتر.

TED@BCG Toronto

دۆلى چیو: چۆن واز لە خوولیای بوون بە کەسێکی باش بهێنین و ببینە کەسێکی باشتر.
3,946,584 views

چی دەبێت ئه‌گه‌ر پەشۆکاویت بۆ بوون بە كه‌سێكى باش، ڕێگر بێت له‌وه‌ى كه‌ ببيت به‌ كه‌سيكى باشتر؟ له‌م ئاخاوتنە هاوڕێيانه‌دا، سۆسيۆلۆژيستى کۆمەڵگە، دۆلى چیو په‌زڵى سايكۆلۆژيى ڕه‌فتارى ڕەوشتیی ڕوون ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه‌ بۆچى سه‌خته‌ لایەنگیری و زانيارى ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌كانت وه‌لا بنێيت و ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ بخه‌يته‌ ڕوو كه‌ لێوه‌ى ده‌ست ده‌كه‌يت به‌ بوون به‌ كه‌سێكى باشتر بە دانپێدان بە هەڵەکانی خۆت. "له‌ هه‌موو به‌شه‌كانى ژيانماندا بوار به‌ خۆمان ده‌ده‌ين گه‌شه بکەین، بێجگه‌ له‌مه‌يان كه‌ له‌ هه‌موويان گرنگتره‌،" چیو وتى.

تاماس کۆچیش: دۆسیەیەک بۆ ئینتەرنێتێکی بێ سەنتەر

TED Salon Samsung

تاماس کۆچیش: دۆسیەیەک بۆ ئینتەرنێتێکی بێ سەنتەر
1,692,944 views

کێ کۆنترۆڵی ئینتەرنێت دەکات؟ بە وتەی تاماس کۆچێش؛ چەندین ڕێکخراو و حوکمەتی گەورە و کۆمپانیاکانن - کە ئەمەش ڕەوتێکە هەڕەشە لە تایبەتی کەسێتی دەکات لە جیهانی دیجیتاڵی. لە ئەم گفتوگۆ پڕ زانیاریەدا تاماس باسی ئەو هەڕەشانە دەکات کە لەسەر ئازادی ئینتەرنێتە، و لەگەڵ ئەوەشدا پلانی خۆی بۆ ئینتەرنێتێکی بێسەنتەر باس دەکات، کە دەسڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ بەکارهێنەرەکانی

ھێنریتا فۆر: چۆن دەتوانین یارمەتی گەنجان بدەین داھاتوویەکی باشتر دروست بکەن

We the Future

ھێنریتا فۆر: چۆن دەتوانین یارمەتی گەنجان بدەین داھاتوویەکی باشتر دروست بکەن
1,771,486 views

بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە یونسف ھێنریتا فۆر دەڵێ: ژمارەی زۆری گەنجان لە جیھاندا خەریکە شوێنی ئێمە دەگرێتەوە، و ئەرکی سەرشانی ھەموومانە وا لە گەنجان بکەین شەر لە پێناو شانسی داھاتوویەکی باشتر بکەن. لەم ڤیدێو سەرنج ڕاکێشەدا، ئەم خاتوونە ھەموو کێشە و تەنگ و چەڵەمەنە دەخاتەڕوو کە ڕووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە و زانیاری زیاتر بۆ دەستپێشخەری جیھانێکی نۆی. ئامانجی ڕێکخراو نەوەیەکی بێ سنوور ئەوەیە تاکو ساڵی ٢٠٣٠ گەنجان بچنە فێرگە و ڕاھێنان بۆ کاری داھاتوویان بکەن .

چیپ کۆنلی: نەوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم دەتوانن چی لە نەوەکانی دوای نەوەتەکانەوە فێربن لەسەر کار -- و بە پێچەوانەشەوە

TED Salon Verizon

چیپ کۆنلی: نەوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم دەتوانن چی لە نەوەکانی دوای نەوەتەکانەوە فێربن لەسەر کار -- و بە پێچەوانەشەوە
2,411,525 views

"بۆ یەکەمین جار، پێنج نەوەمان هەیە لە شوێنی کارکردن لە یەک کاتدا" لە قسەکانی چیپ کۆنلی. چی ڕووئەیات ئەگەر هەموومان بیر لەوە بکەینەوە هەموو پێکەوە کار بکەین؟ لەم قسەکردنەدا کە بۆ هەمووان بەردەستە، کۆنلی نیشانی ئەیات چۆن فرەچەشنی تەمەن کۆمپانیا بەهێزتر ئەکات و وا لە نەوە جیاکان ئەکات یەکتر فێرکەن لە شوێنی کارکردن، بە ڕۆشتنی دانایی لە پیرەوە بۆ گەنج و لە گەنجیشەوە بۆ پیر

پاوڵ ڕەکەر: .چۆن دایکم سروشی بەخشی بە  شێوازی ژەنینەکەم

TED2018

پاوڵ ڕەکەر: .چۆن دایکم سروشی بەخشی بە شێوازی ژەنینەکەم
387,890 views

پاوڵ ڕەکەر، هونەرمەند و هاوڕێی تێد، خاوەن بەهرەی و شێوازێکی جیاوازی ژەنینی چەلۆی داهێناوە. چەلۆکەی وەک دەهۆڵ بەکاردەهێنێت، داری ددان پاککەرەوە دەخاتە نێوان داوەکانی چەڵۆکەی و وەک ئامێری ژەنینی کارەبای . .چەلۆکەی بەکار دەهێنێت لە کاتی گێرانەوەی چیرۆکی خۆی و پێشکەش کردنی نمایشەکەی پارچەیەک مۆسیقایی باخمان پێشکەش دەکات بەڵام بە .شێوازێکی جیاواز و سەرنج ڕاکێش

دی ئەندیرە سەلڤەدۆڕ: چۆن وزە بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان بەدەست بخەین

TED2018

دی ئەندیرە سەلڤەدۆڕ: چۆن وزە بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان بەدەست بخەین
1,539,290 views

مانگانە، بە ملیۆنان خەڵکی ئەمەریکا ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی قورس دەبنەوە: پارە دان بۆ دابین کردنی وزە بۆ ماڵەکانیان و دابینکردنی خەرجی پێویست بۆ پێداویستیە سەرەتایەکانی وەک خواردن و دەرمان. هاوەڵی (TED) دی ئەندریا سڵڤەدۆڕ کار بۆ کەمکردنەوەی تێچووی وزە دەکات تا هیچ کەسێک ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قورس نەبێت. لەم ئاخاوتنە کورتەدا بەرنامەکانی بۆ یارمەتی خێزانە کەم دەرامەتەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان و بنیادنانێکی وزەیەکی خاوین و بەردەوام بۆ ئێمە، دەخاتە ڕوو.

ئیسادۆرا کۆسۆفسکی: وێنەی بەهێزی خۆشەویستی سێ لایەنی بەساڵاچووان

TED2018

ئیسادۆرا کۆسۆفسکی: وێنەی بەهێزی خۆشەویستی سێ لایەنی بەساڵاچووان
500,297 views

وێنەگر و شوێنکەوتەی تێد، ئیسادۆرا کۆسۆفسکی چیرۆکی خۆشەویستە، شکست و تەنیایی دەگێڕێتەوە. لەم ئاخاوتنەدا، دۆکیۆمێنتی وێنەکانی چوار ساڵی خۆی سەبارەت خۆشەویستی سێ هاونشتیمانی بەساڵاچوو بڵاودەکاتەوە. بۆمان ڕووندەکاتەوە کە ئەم سێ بەساڵاچووانە چیمان سەبارەت بە ناسنامە و کەس وکاریان فێر دەکەن.

کاتلین سادتلیر: چۆن دەتوانین جەستەمان لەسەر زوو چاکبوونەوە ڕابهێنین

TED2018

کاتلین سادتلیر: چۆن دەتوانین جەستەمان لەسەر زوو چاکبوونەوە ڕابهێنین
2,315,538 views

چی دەبێت گەر جەستەمان لەسەر زوو چاکبوونەوەی بەبێ پاشماوەی برین ڕابهێنین، وەک ئەکتەری وڵڤرین لە فیلمی ئێکس مان دا؟ کاتیلین سادتکیر کار لەسەر دروست کردنی دەرمانێکی سروشتی دەکات کە دەتوانێت شێوازی ڕەفتاری سیستەمی بەرگریمان بگۆڕێت لە کاتی برینداربوونی ئەندامێکی جەستەمان. چەند ڕێگەیەکی جیاواز دەخاتە ڕوو کە دەشێت جەستە دووبارە خۆی دروست بکاتەوە.

کەیت ستۆن: چۆن چیرۆکەکەمم گێڕاییەوە کاتێک ڕۆژنامەکان تایبەتمەندیەکانمیان پێشێڵ کرد.

TED2018

کەیت ستۆن: چۆن چیرۆکەکەمم گێڕاییەوە کاتێک ڕۆژنامەکان تایبەتمەندیەکانمیان پێشێڵ کرد.
1,426,735 views

پاش ئەو ڕووداوە سامناکەی کە بووە بنیشتەخۆشەی سەردێڕی ڕۆژنامەکان، کەیت ستۆن ڕێگەیەکی نوێی بۆ زاڵبوون بەسەر گێڕانەوەیی چیرۆکەکەیدا دۆزییەوە. هەروەها بۆ يارمەتى ئەوانى تر بدات و ڕێگە لە پێشێل کردنی کردنی تایبەتمەندێتیان بگرێت، زیرەکی خۆی دەخاتە کار. فێر ببن چۆن ئەو چيرۆكە تایبەتی خۆی لەم بابەتە پڕە لە گاڵتەوگەپە، بەبوێری دەگێڕێتەوە.

كاثرين مۆر: چۆن بووم بە بەشێک لە ژووژکی دەریایی

TED2018

كاثرين مۆر: چۆن بووم بە بەشێک لە ژووژکی دەریایی
1,714,116 views

كاثرين مۆر هەروەك زانايەكى گەنج، لەکاتی گەیشتن بە خەونی گەشتی دەریاییەکەیدا کاتێک دەستی بەر ژووژکی دەریایی دڕكاوى کەوت، لە کاتێکدا کۆمەلێک قڕش لەسەرەوەی دەورەيان دابوو. دواتر چى ڕوودەدات؟ زياتر لەوەی دەتوانيت بهێنيتە بەرچاو. لەم ئاخاوتنە ئەم چيرۆكە سەیرە ببیستە.

ئەلێکساندرا ساکس: شێوازێکی نوێی تێڕوانین بۆ پڕۆسەی بە دایک بوون.

TED Residency

ئەلێکساندرا ساکس: شێوازێکی نوێی تێڕوانین بۆ پڕۆسەی بە دایک بوون.
1,882,403 views

کاتێک منداڵێک لە دایک دەبێت، دایکەکەش لە دایک دەبێتەوە. بەڵام پڕۆسەی گۆڕانکاریەکانی بە دایک بوون پرۆسەیەکی سروشتییە و ھەندێک جاریش پرۆسەیەکی ناجێگیرە بەھۆی شەرم و بە ھەڵە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە کە پێ دەڵێن خەمۆکی پاش منداڵ بوون. پسپۆری دەروونی خاتوو ئەلیکساندرا ساکس لەم پێشکەش کردنە خێرایەیەدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کاتێک ئافرەت لە حاڵەتی پاش منداڵ بوونە دەبێت کۆنترۆلی ھەستەکانی خۆی بکات و ھەست و سۆز کۆنترۆڵ بکات بەم پرۆسەیەش دەڵێن پرۆسەی بە دایک بوون.

چارڵس سی.  مان: چۆن دەتوانین بەردەوامبین لە ژیان کاتێک دانیشتوانی جیهان دەگاتە ١٠ ملیار

TED2018

چارڵس سی. مان: چۆن دەتوانین بەردەوامبین لە ژیان کاتێک دانیشتوانی جیهان دەگاتە ١٠ ملیار
2,753,413 views

لە ساڵی ٢٠٥٠، بە نزیکەیی دانیشتوانی زەوی دەگاتە ١٠ ملیار کەس. چۆن دەتوانین هەمووان بە پێداویستیە سەرەتاییەکان بدەین لەگەڵ ئەوەشدا خۆمان لادەین لە کاریگەرییە خراپەکانی کەش وهەوا؟ لە گوتارێک پڕە لە زیرەکیی و دانایی ڕۆژنامەنووسی زانستی چارلس سی. مان باس لە ئەو چارەسەرانە دەکات کە لەلایەن پەیامبەران و جادووگەران پێشنیارکراوە بۆ چارەسەری کێشەی مرۆڤایەتی لە هەمانکاتیشدا خۆی پێشنیاری باشترین ڕێگە دەکات بۆ چارەسەری ئەم کێشە گرنگە

دیرد سكۆت: هونه‌ر چۆن ده‌توانێت ببێته‌ هۆی دروستبوونی گفتوگۆی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی

TED2018

دیرد سكۆت: هونه‌ر چۆن ده‌توانێت ببێته‌ هۆی دروستبوونی گفتوگۆی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی
1,368,594 views

لێره‌دا هونه‌رمه‌ند ( درید سكوت ) به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت باسی یه‌كێك له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌ مۆڕاڵییەکانی ده‌كات كه‌ بووه‌ هۆی سه‌رنجراكێشانی گه‌لان بۆ نه‌شیاو به‌كارهێنانی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا، كه‌ بووه‌ دۆسییه‌یه‌كی مێژووی له‌ دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا.

هەلیمە ئەدین: چۆن لە منداڵێکی پەنابەرەوە بومە کچە مۆدێلێکی جیهانی

TEDxKakumaCamp

هەلیمە ئەدین: چۆن لە منداڵێکی پەنابەرەوە بومە کچە مۆدێلێکی جیهانی
1,498,890 views

هەلیمە ئەدین مێژوی خۆی باسدەکات، کاتێک دەبێتە یەکەم کچەمۆدێلی باڵاپۆش لە بەرگی گۆڤاری جلوبەرگی تازە. ئێستا گەڕاوەتەوە کەمپی پەنابەرانی کاکومەی کینیا ــ کە لێی لەدایک بووە و لێی ژیاوە تا تەمەنی ٧ ساڵی ــ بۆ ڕاگەیاندنی پەیامەکەی دەربارەی ئەوەی چی لە ڕێڕەوی منداڵێکی پەنابەرەوە بۆ کچە ٠مۆدێلێکی جیهانی فێربووە.

ماری مەیکەر: (بۆچێ شەڕدەکەم لە پێناوی خوێندنی کچە پەنابەرەکاندا (وەک خۆم

TEDxKakumaCamp 20171215

ماری مەیکەر: (بۆچێ شەڕدەکەم لە پێناوی خوێندنی کچە پەنابەرەکاندا (وەک خۆم
1,354,417 views

دوای هەڵهاتن بە منداڵی لە باشوری سودان، کە بەهۆی جەنگەوە وێران بووبوو، ماری مەیکەر ئارامی و هیوای لە قوتابخانەیەکی تایبەتکەمپی ئاوارەکانی کاکوما لە کینیا دۆزییەوە. ئێستا وەک مامۆستایەکی مندالە ئاوارەکان، پەروەردە وەک ئامێرێکی گرنگ دەبینێت لە چاککردنەوەی ژیان و -- بەهێزکردنی ئەو کچانەی ڕێگرییان لێکراوە بچنە قوتابخانە. مەیکەر دەڵێت " بۆ منداڵێکی قوربانی جەنگ، خوێندن دەتوانێت فرمێسکەکانی لەدەستدانی بکات بە حەز بۆ ئاشتی،"

حەسینی جایاتیلاکا: چۆن خانەکانی شێرپەنجە بە یەک دەگەن .. و چۆن بتوانین بەرەو نەمانیان ببەین

TEDxMidAtlantic

حەسینی جایاتیلاکا: چۆن خانەکانی شێرپەنجە بە یەک دەگەن .. و چۆن بتوانین بەرەو نەمانیان ببەین
1,769,315 views

کاتێک خانەکانی شێرپەنجە لە گرێیەکەوە گورزەیەک دروست دەکەن، تونای بەیەک گەیشتن و هاریکاری بۆ جووڵەیان لە نیو جەستەدا هەیە. چی دەبیت ئەگەر ئێمە بتوانین ئەم پڕۆسەیە ڕابگرین؟ ئەم قسەیە لە چوارچێوەی زانستی سەردەم، حەسینی جایاتیلاکا لە ڕێگەی بیڕۆکەکەیەوە، ڕێگە لە بەیەک گەیشتنی خانەکانی شێرپەنجە و بڵاوبوونەوەیان دەگرێت.

ئیلیزەبێس سترێب: هەوڵی زاڵبوون بەسەر هێزی کێشکردنی زەوی و فڕیندا

TED2018

ئیلیزەبێس سترێب: هەوڵی زاڵبوون بەسەر هێزی کێشکردنی زەوی و فڕیندا
1,465,552 views

ئیلیزبێس سترێب، ڕاهێنەر سەرکێشییە مەترسیدارەکان، پرۆسەی فڕین و سەرکێشی جەستەی مرۆڤی بۆ کەناری قۆناغێکی جیاواز گەیاندووە. ئەو لە ناو شوشەی شکاوەوە خۆی باز داوە، بەڕووی چەندین باڵەخانەی بەرز هاتۆتە خوارێ. سترێب، بە ڤیدیۆکانی بۆ ئێمە دەسەلمێنێت، کە مرۆڤ بە فێربوونی نیشتنەوە فێرە فڕین دەبێت.

بورچين موتلو پاكديل: گەلەئەستێرەیەکی دەگمەن کە تێگەیشتمان بۆ گەردوونەکامان ئەخاتە ژێر پرسیارەوە

TED2018

بورچين موتلو پاكديل: گەلەئەستێرەیەکی دەگمەن کە تێگەیشتمان بۆ گەردوونەکامان ئەخاتە ژێر پرسیارەوە
2,459,767 views

هەستێکی چۆنە گەلەستێرەيەك بدۆزیتەوە و دواتر بە ناوی تۆوە دەستنيشان بکرێت؟ ئەستێرەناسى فيزيايى و هاوەڵى تێد خاتوو بورچين موتلو-پاكديل لەم ئاخاوتنە خێرایەدا هەوڵی دەدات بە دۆزینەوەی گەلەئەستێرەی نامۆ لە لایەن تیمەکەیەوە ئاشنامان بکات.

ڕێنزۆ پیانۆ: بلیمەتیی پشت هەندێک لە باڵاخانە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان

TED2018

ڕێنزۆ پیانۆ: بلیمەتیی پشت هەندێک لە باڵاخانە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان
1,056,271 views

تەلارسازی ئەفسانەیی، ڕێنزۆ پیانۆ، باسی ژیریی پشت پرۆژەکانی دەکات. بەرەو گەشتێکی سەرنجڕاکێشی ژیانی عەمەلی خۆییمان دەبات. بە زمانێکی پاراو پێمان دەڵێت تەلارسازی وەڵامیکە بۆ خەون ئاوات و خواستمان بەرەو جوانی. ''ئەو دەڵێت، ''جوانی گەردوونی یەکێکە لەو شتە بچووکانەی کە دەتوانێت جیهان بگۆڕێت

پراتیک شاهـ: چۆن ژیری دروستکراو دەتوانێت یارمەتی دۆزینەوەی نەخۆشیەکان بدات

TEDGlobal 2017

پراتیک شاهـ: چۆن ژیری دروستکراو دەتوانێت یارمەتی دۆزینەوەی نەخۆشیەکان بدات
1,571,835 views

ئەلگۆریتمی ژیریە دروستکراوەکانی ئەم سەردمە دەیان هەزار وێنەی پزیشکی گرانبەهایان پێویستە بۆ دۆزینەوەی شیکاری نەخۆشێک. بەڵام چی دەبێت ئەگەر بتوانین بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی ئەو داتایە کەم بکەینەوە کە پێویستە بۆ ڕاهێنانی ئەی -ئای، بە ئەمەش شیکاری نەخۆشیەکان هەرزانتر و باشتر دەکات؟ هاوڕێی تێد پراتیک شاه کار لەسەر سیستەمێکی زیرەک دەکات بۆ ئەوەی ئەمانە بە ئەنجام بگەێنێت. بە بەکارهێنانی (ئەی-ئای)ێکی نائاسایی و نوێ، شاه تەکنەلۆجیایەکی دروستکردووە کە دەتوانێت بە تەنها ٥٠ وێنەی ئاسایی مۆبایل بکاتە شیکارێک بۆ نەخۆشییەکان. زیاتر بزانە دەربارەی ئەم ڕێگە نوێیە کە دەتوانێت ژیانی چەندین کەس ڕزگار بکات بە دۆزینەوەی پێشوەختی نەخۆشییەکان بە بەکارهێنانی یارمەتی ژیری دروستکراو بۆ یارمەتی بواری تەندروستی لە سەرتاسەری جیهان.

کچ و کوڕی بانجۆ: ''خۆشەویستی مردوو''

TEDNYC

کچ و کوڕی بانجۆ: ''خۆشەویستی مردوو''
304,716 views

دوانەیی گۆرانیبێژ ئەنێلا رید و ماسیۆ بروکشایەر (پێکەوە وەک کوڕ و کچێکی بانجۆ دەژەنن) ستەیجی TEDداگیردەکەن بۆ پێشکەشکردنی گۆرانییە ڕەسەنەکەیان "خۆشەویستیەکی مردوو" پێکەوە سەما دەکەن لەسەر ئاوازی مۆسیقایی گەلی ئەمەریکی و مۆسیقای مۆدێرن.

میکایل زیگار: شۆڕشی ڕوسیا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چۆن دەهاتە بەرچاو

TED2018

میکایل زیگار: شۆڕشی ڕوسیا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چۆن دەهاتە بەرچاو
1,432,185 views

هەروەک باوە: مێژوو لەلایەن براوەکانەوە نووسراوە. بەڵام مێژوو چۆن دەردەکەوت ئەگەر لەلایەن هەموو کەسێک بنووسرێتەوە ؟ ڕۆژنامەنووس و هاوەڵی TED میکایل زیگار پڕۆژی (1997.com) دەخاتە ڕوو "تۆڕی کۆمەڵایەتیە بۆ خەڵکی مردوو"، کە یادنامە و نووسراوی زیاتر لە ۳۰۰۰ خەڵگ گە لە سەردەمی شۆڕشی ڕوسیا دەژیان، بڵاوکردەوە. ئامانجی پڕۆژەکە خستنەڕووی ژیانی ڕۆژانەی لینین، ترۆسکی و کۆمەڵێکیتر کە شوێن پەنجەیان کەمتر دیارەپڕۆژەکە لایەنێکیتری مێژوومان دەخاتە بەرچاو. زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٦٨ لەم ئاخاوتنە بە دەست بهێنە.