TED Talks with Kurdish transcript

فرێدرۆس ئۆكومو: بۆچی من لێکۆڵینەوە لەسەر ترسناکترین زیندەوەر (مێشوولە) لە جیھاندا دەکەم

TEDGlobal 2017

فرێدرۆس ئۆكومو: بۆچی من لێکۆڵینەوە لەسەر ترسناکترین زیندەوەر (مێشوولە) لە جیھاندا دەکەم
1,191,616 views

ئایا ئێمە چی دەربارەی مێشوولەکان دەزانین؟ فیردرۆس ئۆکومو لە وەک پیشە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو مێرووانە دەکات کە ھەڵگری نەخۆشیەکان. بە ھیوای ئەوەی ڕێژەی ئەم مێشوولانە کەم بکاتەوە. ئۆکومو بەشداری لە گەشتێک دەکات کە لێکۆڵێنەوە لەسەر مێشوولەکان دەکات، لەکاتی ڕوونکردنەوەی ڕێگە و بیر و بۆچوونە جیاوازەکان ستافەکەی لە پەیمانگای تەندروستی ئیفاکارا لە وڵاتی تانزانیا، ئامانجیان ئەوە بوو ترسناکترین زیندەوەر لەسەر زەوی بە دنیا بناسێنن.

پێتەر مانسۆن ئۆکۆ: لە ململانێی مەرگەوە بۆ تەواوکردنی بەشی یاسا

TEDGlobal 2017

پێتەر مانسۆن ئۆکۆ: لە ململانێی مەرگەوە بۆ تەواوکردنی بەشی یاسا
1,026,393 views

پیتەر ئۆکۆ ١٨ ساڵی لە زیندانی کامیتی کینیا بەسەربرد. هەندێجار لەگەڵ ١٣ پیاوی گەورەی تردا لە ژوورێکدا بۆ ٢٣ کاتژمێر و نیو لە ڕۆژێکدا دەرگەیان لەسەر دادەخرا. لەم ئاخاوتنەدا چیرۆکی چۆنییەتی ئازاد بوون و ئەرکی ئێستای لەگەڵ پڕۆژەی زیندانیانی ئەفریقیا باس دەکات. هەوڵی بۆ دروستکردنی یەکەم قوتابخانەی یاسا لە پشت شیشی بەندینخانە و بەهێز کردنی خەڵك لە زینداندا تا گۆڕانکاری ئەرێنیان هەبێت.

کریستۆڤەر ئاتیگێکا: چۆن هەڵگرتنەوە سودی هەبوو بۆم؟

TEDGlobal 2017

کریستۆڤەر ئاتیگێکا: چۆن هەڵگرتنەوە سودی هەبوو بۆم؟
1,023,347 views

بەهرە شتێکی گەردوونییە، بەڵام هەڵەکان وانین، ئەمە قسەی هاوەڵی "تێد"ە . لەم ئاخاوتنە خۆش و پڕهیوایەدا، ئاتیگێکا چیرۆکی خۆییمان کە هەتیوو بووە لە تەمەنێکی گەنجدا بۆ باس دەکات. باسی چۆنیەتی هەڵگیرانەوەی چانسی ئەوەی وەرگرتووە کە کلتورێکی تازە تاقی بکاتەوە، پەروەردە وەربگرێت و بە بە باشترین شێوە بژێت. "لەوانەیە نەتوانین بیرتەسکی و ڕەگەز پەرستی چارەسەر بکەین لەم جیهانەدا"، ئاتیگێکا دەڵێت، "بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانین منداڵەکانمان وا گەورە بکەین کە ئەرێنی بن، هەمەلایان بن، پەیوەست بن' بە جیهانەوە، پڕ لە سۆز، خۆشەویستی و میهرەبانی بژین."

دان گاتەنبەگ: خەوێکی قوڵ، سود بە مێشک دەگێنێت--چۆن زیاتری لێ بە دەست بێنین

TED Residency

دان گاتەنبەگ: خەوێکی قوڵ، سود بە مێشک دەگێنێت--چۆن زیاتری لێ بە دەست بێنین
3,783,689 views

هیچ شتێک بە ئەندازەی خەوتنی شەوان باش نییە. چی دەبێت ئەگەر تەکنەلۆجیا بتوانێت یارمەتی دەرمان بێت لەبەدەست‌ هێنانی خەوێکی قووڵتر؟ دان گاتەنبێرگ كار لەسەر تەکنەلۆجیایەک دەکات کە هاندەری خەوێکی قووڵە و ڕێگە بۆ زیادبوونی شەپۆڵێکی مێشک لە کاتی خەوتن دەدات کە یادەوەری و کەسایەتیمان پتەوتر دەکات. لێکۆڵینەوەی زیاتر سەبارەت بەم دەنگانەی کە لە کاتی دیاریکراوی خەوتن بخرێنە کار، کاریگەریان لە سەر دروست بوونی شەپۆڵێکی هاوشێوەی ئەو شەپۆڵانەی مێشک دروستی دەکات لە کاتێکدا مێشک لە خەوێکی قووڵدایە، کە سودیان بۆ تەندروستی، توانی فێربوونمان و یادەوەریمان هەیە دەکات.

مەتیڵدا هۆ: داهاتوی خواردنی باش لە چین

TED2017

مەتیڵدا هۆ: داهاتوی خواردنی باش لە چین
1,440,344 views

خواردنی تەندروست بە بێ ماددەی کیمیایی و ژەهراوی زەحمەتە لە چین بەدەست بێت: لە ٢٠١٦، حکومەتی چین ڕایگەیاند تەنها لە ماوەی نۆ مانگدا، نیو ملیۆن سەرپێچی خواردنی سەلامەت کراوە. لە نەمانی خواردنی تەندروستدا، قسەکەری تێد، مەتیڵدا هۆ دەستیکرد بە دروستکردنی یەکەم بازاڕی ئۆنلاین، بۆ فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران. بەبێ بەکارهێنانی هیچ ماددەیەکی زیانبەخشی وەک دژە بەکتریا و هۆڕمۆن و. باسی جۆنییەتی چاندن و بردنی بۆ بازاڕ دەکات، بەو جۆرەی خێزانەکان پێویستیان پێیەتی.

ئامينە گوريب فاكيم: ديمانەيێك لەگەڵ يەكەم سەرۆكى ئافرەت مۆريتيەس

TEDGlobal 2017

ئامينە گوريب فاكيم: ديمانەيێك لەگەڵ يەكەم سەرۆكى ئافرەت مۆريتيەس
955,773 views

ئامينە گوريب فاكيم خوێندەوار و بازرگان بووە، وئێستا سەرۆکی مۆریشسە. یەکەم سەرۆکی ئافرەتی مسوڵمانە لە کیشوەری ئەفریقادا. لە گفتوگۆيێكى فراوان لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ستێفەنى بەسەری گوريب فاكيم، باس لە دەسپێکە سادەکەکەی لە پيشەى سياسيى دەكات، وەک چی وایە کە هەردوو کەسێکی ئاینی و زانایەک بێت، بۆچی پێیویستە زۆر زياتر نرخی زانیاری کۆنی ئەفریقی بزانین گوتی" پێموانیە بە جددی وەرتگرتبێت ". "پێویستە متمانەت ."هەبێت کە دەتوانی چی بکەیت متمانە بە خۆبونت هەبێت و ئامانجەکانت دیاری بکەیت و کاریان بۆ بکەیت

دەیڤد تیتڵی: چۆن سوپا دەتوانێت ڕووبەڕووی کاریگەریەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا ببێتەوە.

TED2017

دەیڤد تیتڵی: چۆن سوپا دەتوانێت ڕووبەڕووی کاریگەریەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا ببێتەوە.
1,016,753 views

دەیڤد تیتڵی، زانا و ئەفسەری خانەنشین کراوی هێزە دەریایەکانی ئەمریکا، دەڵێت سەرکردەکانی سوپا هەمیشە ئامادە کاری دەکەن پێش ئەوەی دوژمن گورزی خۆی بوەشێنێت. ئەو کێشەی سیاسی و مرۆڤایەتی سوریا و كێشە توانەوەی سەهۆڵبەندانی دورگەی سڤالبارد، دەخاتە ڕوو و بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە سوپاکانی جیهان چۆن ڕووبەڕووی مەترسیەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا دەبنەوە.

واشینگتن واکیرا: بۆ خۆشەویستی باڵندەکان

TEDGlobal 2017

واشینگتن واکیرا: بۆ خۆشەویستی باڵندەکان
1,065,469 views

لە نایابترین و جوانترین باڵندەی (فۆول گینی) تا باڵندەی (جاکانای خیانەتکار)ی ئەفریقی، تا دەکاتە داڵەکەرخۆرە کە دەتوانێت لە ماوەی ٣٠ خولەکدا زێبرایەک بخوات، واشینگتن واکیرا دەیەوێت هەموو ئەو باڵندە سەرسوڕهێنەرانە بناسین کە لە هەسارەکەماندا هەن. ئەگەر ئێوە بەشێک نین لە لایانگرانی پەڕدروستکەرەکان -- یاخود خەم لە گوزەرانیان ناخۆن -- دوای ئەم بێگومان دوای گوێگرتن لەم قسە تایبەتانە، دەبن بە هەواداری باڵندەکان.

لاورێن سالن: دێ چاوا لسەر پێشکەفتنێ سەرکەڤی و  ژناڤچوونا ب کومەل قورتال بی

TED2017

لاورێن سالن: دێ چاوا لسەر پێشکەفتنێ سەرکەڤی و ژناڤچوونا ب کومەل قورتال بی
1,193,525 views

پیروزبیت! کو تو ل ڤێرێ، ساخی ،-- تو ئێکی ژ سەرکەفتیێن مەزن د مێژویێ دا -- دیاریا چیروکا سەرکەفتنێ یا ٤ ملیار سالان ڤەکێشای دچێکرنێ دا.٩٩ ژ سەدێ یێن دی ژ وان جورانە یێن کو دەمەکێ ژ دەمان دژیان یێن مرین،یێن هاتین کوشتن ب ئاگری، لافاو و هەسارۆکان، بەفر، گەرمێ و و بیرکاریا سار یا هەلبژارتنێن سروشتی، ئەم چاوا ب شانس بین، و ئەرێ ئەم دێ بەردەوام ب سەرکەڤین؟ دڤێ ئاخفتنا کورت و یا ب کەیفدا، زانایا بەردینەیان و هەڤالا TED و لورێن سالن دیفچویا بەلاڤ دکت کا چاوا بابکالکێن مە ماینە ساخ ژ ناڤبرنا مەزن ئەوا بی ئەگەر کو ئەم چێبین و بڤی شێوەی یێ نوکەینە.

تیم کروگەر: بە هەڵمژینی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی هەوا دەتوانین ڕێگە لە گۆڕانی ئاو و هەوا بگرین؟

TED2017

تیم کروگەر: بە هەڵمژینی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی هەوا دەتوانین ڕێگە لە گۆڕانی ئاو و هەوا بگرین؟
1,548,005 views

ئایا دەتوانین چارەی گۆرانی ئا و هەوا بکەین؟ ئەندازیاری ژینگەیی تیم کروگەر دەیەوێت تاقی بکاتەوە بە بەکار هێنانی گازی شلی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوازێک گازی زیانبەخشی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی گەوا هەڵبمژێت. ئەم ڤیدیۆیە سەبارەت بە لێکەوتە و زیانەکانی ئەم پڕۆژەیە. تیم دەیەوێت بە شێوازێکی کردەیی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕێگە گرتن لە گەربوونی گۆی زەوی بدۆزێتەوە.

مارتین فۆرد: چۆن لە داهاتوێکی پڕ بێکاری پارە پەیدا بکەین

TED2017

مارتین فۆرد: چۆن لە داهاتوێکی پڕ بێکاری پارە پەیدا بکەین
3,167,458 views

ئامێرەکانی دەتوانن بیربکەنەوە، فێربن و خۆیان بگونجێنن بەڕێوەن -- و ئەوەش لەوانەیە واتای ئەوەبێت دەرئەنجام مرۆڤەکان بێکارییەکی زۆر دیار ڕوویان تێدەکات. چی بکەین لەو بارەیەوە؟ لە قسەکردنێکی ڕاستەوخۆدا دەربارەی بیرۆکەیەکی مشتومڕ هەڵگر، داهاتووخواز مارتین فۆرد باسی جیاکردنەوەی داهات دەکات لە کاروباری کۆن و شێوازێکی داهاتی بنچینەیی جیهانی دامەزرێت.

گەس کەیسلی-هەیفۆرد: چیرۆکە بەهێزەکانی وێنەی ئەفریقایان کێشاوە

TEDGlobal 2017

گەس کەیسلی-هەیفۆرد: چیرۆکە بەهێزەکانی وێنەی ئەفریقایان کێشاوە
1,248,246 views

بە تێپەڕبوونی مێژوو، تەنانەت ئیمپراتۆرییەتێکی مەزنیش دەکرێت لەبیر بکرێت. لەم وتارەدا، گەس کەیسلی-هەیفۆرد بنچینەی چیرۆکەکانی ئەفریقا باس دەکات کە زۆرجار سڕدراونەتەوە، ون بوون یان شاردراونەتەوە. گەشت بکەن بۆ زیمبابۆی مەزن، شارە دێرینەکەی کە بنچینە نەزانراوەکەی و تەلارسازییە پێشکەوتووەکەی بەردەوامە لە سەرسامکردنی شوێنەوارناسان. یان سەردەمی مانسا موسا، فەرمانڕەواکەی ئیمپراتۆرییەتی مالی کە سامانە زۆرەکەی کتێبخانە ئەفسانەییەکانی تیمبوکتوی بنیات ناوە. و بیربکەنەوە چ وانەیەکی تری مێژوو دەبێ هەبێت و لەوانەیە بەرچاومان نەکەوتبێت.

ئونا لی: چی فێر بووم ئەوکاتەی کە لە کۆریای باکوور بەندکرابووم

TEDxIndianaUniversity

ئونا لی: چی فێر بووم ئەوکاتەی کە لە کۆریای باکوور بەندکرابووم
3,295,725 views

لە مارسی ٢٠٠٩ ، سەربازانی کۆریای باکوور رۆژنامەوان ئونا لی و هاوکارەکەی لۆرا لینگ یان دەستگیر کرد کاتێک لەسەر سنووری چین وێنەیان دەگرت، دادگا سزای ١٢ ساڵ کاری بەسەردا دان، بەڵام دیبلۆماسیانی ئەمریکا توانیان رزگاریان بکەن، لەم گفتوگۆ مرۆڤانەیەدا لی باسی ئەزموونەکانی خۆی دەکا لەلای دوژمن بۆ ماوەی ١٤٠ رۆژ، ئەو شتە بجووکە مرۆڤدۆستانانەی کە پاسەوانەکانی لەگەڵیان کردووە

نیکی ویبەر ئالێن: بەبێ دەنگی ناخت بە خەمۆکی ئازار مەدە

TED Residency

نیکی ویبەر ئالێن: بەبێ دەنگی ناخت بە خەمۆکی ئازار مەدە
2,292,266 views

هەبوونی هەستەکان نیشانەی لاوازی نین. بوونی ئەم هەستانە مرۆڤبوونی هەموو مرۆڤێک دەسەلمێنێنن. نیکی ویبەر بەرهەمهێنەر و چالاکوانە، دوای ئەوەی توشی نەخۆشی خەمۆکی و دڵەراوکێ بوو، هەستی بە شەرمەزاری کرد. بۆیە بە باسی نەخۆشیەکەی بە نهێنی هێشتبووەوە، تاوەکو بۆی دەردەکەوت لە ناو خێزانەکەی، کەسانی نزیکی بە دەست هەمان نەخۆشیەوە دەناڵێنن و ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆکاری لە دەست دانی کەسێکی نزیکی نیکی. لەم ئاخاوتنە کورتەدا بە ئاشکرا باسی ئەم ئازارانە دەکات کە بە دەستیانەوە دەناڵێنێت و چۆن ئەم نەخۆشیانە لە ناو کۆمەڵگەی ڕەشپێستەکان وەک نەنگی و بێهێزی سەیر دەکرێت و چۆن دەست گەیشتن بە چارەسەر قورسە.

كه‌یتلین كواترۆمانی و له‌ورێن ئه‌رلێج: .چۆن هاوڕێیه‌تیمان لە پێچەوانەی بۆچوونی سیاسیمان ڕزگاری بوو

TEDxMileHigh

كه‌یتلین كواترۆمانی و له‌ورێن ئه‌رلێج: .چۆن هاوڕێیه‌تیمان لە پێچەوانەی بۆچوونی سیاسیمان ڕزگاری بوو
1,146,097 views

هێشتا ده‌توانی براده‌ر بیت له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ بە هەمان شێوەی تۆ ده‌نگی نه‌داوه‌؟ بۆكه‌یتلین كواترۆمانی و له‌ورێن ئه‌رلێج كه‌ دوو هاوڕێی نزیكن زۆر جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت، له‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرا بێڕێز و نه‌یار بونایه‌. له‌بری ئه‌وه‌ دیالۆگیان هه‌ڵبژارد-- و چه‌ند تاكتیكێكی ساده‌مان فێر ده‌كه‌ن كه‌ .به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تییه‌ دوڵایه‌نیه‌كه‌یان بپارێزن

ئیلیزابێس بلاکبێرن: زانستی خانەکان کە قەت کۆن نابێت

TED2017

ئیلیزابێس بلاکبێرن: زانستی خانەکان کە قەت کۆن نابێت
1,957,519 views

چی وادەکات لەشمان پیربێت.. پێستمان چرچ بێت، و قژمان سپی بێت، و کۆئەندامی بەرگریمان لاواز بێت؟ زیندەوەرزان ئیلیزابێس بلاکبێرن خەڵاتێکی نۆبڵی بردووە بۆ کارەکانی بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکە، بە دۆزینەوەی تێلۆمیرەیز: ئەنزیمێکە کە سەری کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان نوێدەکاتەوە، کە دەشکێت کاتێک خانەکان دابەش دەبن. زیاتر بزانن لەسەر توێژینەوە نوێکەی بلاکبێرن -- لەگەڵ ئەوەشدا کە چۆن دەتوانین کۆنترۆڵی پیربوون بکەین.

ئیرین ماری ساڵتمان: چۆن گەنجەکان دەچنە ناو گرووپە توندڕەوە توندوتیژەکانەوە-- و چۆن ڕێگەیان لێبگیرێت

TEDxGhent

ئیرین ماری ساڵتمان: چۆن گەنجەکان دەچنە ناو گرووپە توندڕەوە توندوتیژەکانەوە-- و چۆن ڕێگەیان لێبگیرێت
1,214,427 views

تیرۆرستەکان و توندڕەوەکان کەسانێک نین بەسرووشتی کەسانی دژەکۆمەڵایەتی توند و تیژ بن -- بە مەبەست کراون بە توندڕەون و خراونەتە لیستی توندڕەوەکانەوە بە پرۆسەیەک کە لەگەڵ سەردەمی ئێستامانا ناگونجێت. ئیرین ماری ساڵتمان هۆکارەکانی ڕاکێشان و پاڵنان باسدەکات کە وا لە کەسەکان دەکات بچنە گرووپە توندڕەوەکانەوە و باسی ڕیگای نوێ دەکات بۆ ڕێگەگرتن و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوبوون.

تارا وینکلەر: بۆچی پێویستە کۆتایی بە سەردەمی هەتیووخانەکان بهێنین؟

TEDxSydney

تارا وینکلەر: بۆچی پێویستە کۆتایی بە سەردەمی هەتیووخانەکان بهێنین؟
1,133,188 views

بڵێی کردنەوەی هەتیوخانەیەک بۆ ئەو منداڵانی بێ سەرپەرشت کارێکی هەڵە بێت؟ لەم گفتوگۆ چاو-ڕوونکەرەوەیەدا ئەنجامە نەرێنیەکانی ویستێکی باش دەبینین، تارا وینکڵەر گفتوگۆ دەکات لەدژی بڵاوبوونەوەی هەتیوخانەکان لە وڵاتانی هەژارەکاندا، بەشێکی بەهۆی بەخشەرانی دەرەکییەوە، و لەلایەکی ترەوە بە وردی دەربارەی .زیانەکانی دوورخستنەوەی منداڵان لە بنەماڵەکانیان وگەورەبوونیان لە دامەزراوەکاندا دەدوێت

سوزان پینکەر: نهێنی زۆرتر ژیان لەوانەیە ژیانی کۆمەڵایەتی بێت

TED2017

سوزان پینکەر: نهێنی زۆرتر ژیان لەوانەیە ژیانی کۆمەڵایەتی بێت
2,669,944 views

دوورگەی ئیتاڵی ساردینیا شەش ئەوەندەی خاکی سەرەکی ئیتاڵیا و دە ئەوەندەی ئەمریکای باکور ئەو کەسانەی تێدایە کە تەمەنیان سەروو سەدەیەکە. بۆچی؟ بەپێی دەروون ناس سوزان پینکەر، بەرکەوتن بە خۆر یان خواردنی کەم چەوری، و بێ گلوتین نییە کە بە لەشساغی دەیانهێڵێتەوە ---بەڵکو تیشکخستنیانە بۆ سەر پەیوەندییە ڕووبەڕووەکانیان. زیاتر بزانە لەسەر زۆر ژیان لەلایەن پینکەرەوە کاتێک نیشانی دەدات پێویست بەچی دەکات بۆ ئەوەی سەد ساڵ و زیاتر بژیت.

جاک کۆنتی: چۆن دەکرێت هونەرمەندەکان پارەیان دەستکەوێت لە سەردەمی ئەلیکترۆنیدا

TED2017

جاک کۆنتی: چۆن دەکرێت هونەرمەندەکان پارەیان دەستکەوێت لە سەردەمی ئەلیکترۆنیدا
1,289,224 views

موزیک ژەن و داهێنەر جاک کۆنتی دەڵێت کە ئەم ١٠٠ ساڵە زۆر سەیر بووە بۆ هونەرمەندەکان و داهێنەرەکان. ڕێگا باوەکانی کردن بە پارەی هونەر (وەک فرۆشتنی سی دی) لەلایەن ئینتەرنێتەوە شکێنراوە، ئەمەش وایکردووە موزیک ژەنەکان و نوسەرەکان و هونەرمەندەکان بیر بکەنەوە چۆن پارە پەیدا بکەن. بە دامەزراندنی پەیتریۆن کۆنتی ڕێگایەکی درووستکردووە بۆ هونەرمەندەکان هەتا لەسەر ئینتەرنێت لەلایەن هەوادارەکانیانەوە پارەیان دەستکەوێت. دەکرێت سەکۆکانی پارە پێدانی ئەندامێتی وەک ئەمە واتای بوون بە هونەرمەند بگۆڕێت لە سەردەمی ئەلیکترۆنیدا؟

ئانجان چاتێرجی: مێشکت چۆن بڕیار دەدات چی جوانە

TEDMED 2016

ئانجان چاتێرجی: مێشکت چۆن بڕیار دەدات چی جوانە
2,701,069 views

ئانجان چاتێرجیئامرازەکانی دەروون ناسی نوێ و زانستی مێشکی فێربوون بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین تەوەرەکانی سرووشت: جوانی. زیاتر فێربە لەسەر زانستی پشت ئەوەی بۆچی هەندێک ڕیزکردنی هێڵ و ڕەنگ و شێوە کاردەکاتە سەر شوێنێکی قوڵی ناو مێشکمان

ئانی مادین: ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی ماڵەکەت -- و سەر دەم و چاو ببینە

TED2017

ئانی مادین: ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی ماڵەکەت -- و سەر دەم و چاو ببینە
1,428,263 views

سەیرێکی دارستانە مایکرۆسکۆپییەکەی لەشی خۆت و چواردەور بکە: بوونەوەری بچووک کە لەسەر ڕوومەتەکانت، لەژێر قەنەفەکەت و لەناو خۆڵی حەوشەکەتدا دەژین. پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەیە لەگەڵ ئەو میکرۆبانە --پاکیان دەکەینەوە، لەناویان دەبەین، و دەیانکوژین -- بەڵام بەپێی میکرۆب زان ئانی مادین، سەرچاوەی تەکنەلۆجیای نوێ و دەرمانن کە هێشتا نەدۆزراونەتەوە. ئەم کیمیاگەرە میکرۆسکۆپییانە پیس نین، وەک مادین دەڵێت -- ئەمانە داهاتوون

کەیت مارڤڵ: ئایا هەورەکان دەتوانن کاتی زیاترمان بۆ کارکردن دژی گەرمبوونی زەوی بۆ فەراهەم بکەن؟

TED2017

کەیت مارڤڵ: ئایا هەورەکان دەتوانن کاتی زیاترمان بۆ کارکردن دژی گەرمبوونی زەوی بۆ فەراهەم بکەن؟
1,287,488 views

گەرمبوونی زەوی ڕاستییە، ئەمە حاشاهەڵنەگرە. شتگەلێک هەیە کە پێیان ئاشنا نین تاوەکو زیاتر فێرببین و بزانین، چانسی بەرەنگاری گەرمبوونی زەویمان زیاتر دەبێت. یەکێک لەو شتانەی کە تا ئێستا ئاشنایەتیمان لەگەڵی کەمە بریتین لە هەورەکان. چۆن هەورەکان دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن؟ ئومێدیکی کەم هەیە کە هەورەکان بتوانن کاتی زیاترمان بۆ وەستانەوە دژی گەرمبوونی زەوی بۆ فەراهەم بکەن، یان لەوانەیە گەرمبوونی زەوی خراپتر بکەن. کەیت مارڤڵ، زانایی ئاو و هەوا، باسی هەورەکانمان بۆ دەکات و پێمان دەڵیت پێویستە چی بکەین تا زەوی تەندروستی بۆ بگەڕێتەوە.

ئاده‌م ئه‌ڵته‌ر: بۆچی شاشه‌كان وامان لێده‌كه‌ن كه‌متر کەیفخۆش بین؟

TED2017

ئاده‌م ئه‌ڵته‌ر: بۆچی شاشه‌كان وامان لێده‌كه‌ن كه‌متر کەیفخۆش بین؟
3,737,315 views

شاشه‌كان و ئامێره‌كان چیمان لێده‌كه‌ن؟ئاده‌م ئه‌ڵته‌ری ده‌رونزان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ به‌ سكرینه‌كان لێمان به‌فیرۆ ده‌ده‌ن. پێمان نیشان ده‌دات بۆچی ئه‌م هه‌موو كاتژمێره‌ سه‌یری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ت، تابلێت و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ی كه‌ وات لێده‌كات خه‌مباربیت. وه‌ ده‌ه‌توانی چی بكه‌یت.

لیز هایک: ڕووبارەکان دەتوانن چیمان پێبڵێن دەربارەی مێژووی زەوی

TEDxPSU

لیز هایک: ڕووبارەکان دەتوانن چیمان پێبڵێن دەربارەی مێژووی زەوی
1,411,824 views

ڕووبارەکان یەکێکن لە هێزە گەورەکانی سروشت-- چیاکان پاڵ پیوە دەنێن و زەوی هاڵدەکۆڵن ، ئاراستەکەیان بە بەردەوامی دەجوڵێت ، تێگەیشتن لەم شتانە گرنگە بۆ ئەو کەسانەی لەوێ دەژین لیز هایکی زەویناس باسی چەند شتێک دەکات لە کۆنەوە تا ئێستا و پێمان دەڵێ چۆن بتوانین باشترین شێوە ژیان بەسەربەرین.

رابی لۆرد جۆناسان ساكس: چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ ڕوبه‌روی داهاتوو ببینه‌وه‌ به‌بێ ترس

TED2017

رابی لۆرد جۆناسان ساكس: چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ ڕوبه‌روی داهاتوو ببینه‌وه‌ به‌بێ ترس
1,862,818 views

ساتێكی چاره‌نوسساز بوو له‌ مێژوو. زۆر هه‌ڵبژاردنی به‌ش به‌ش و كۆمه‌ڵگای په‌رت و بڵا و زیادبوونی توندره‌ویمان بینیو هه‌مو ئه‌مانه‌ جۆش دراون به‌ ڕاڕای و په‌شۆكاویه‌وه‌. "هیچ شتێك هه‌یه‌ بتوانین بیكه‌ی، هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌، بتوانێ ڕوبه‌ڕوی داهاتوو ببێته‌وه‌ به‌بێ ترس؟" رابی لۆرد جۆناسان ساكس ده‌پرسێت. له‌م قسه‌ هه‌ستبزوێنانه‌، سه‌ركرده‌ی ".رۆحی سێ هه‌ڵبژارده‌مان ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌تی "من" برۆین به‌ره‌و سیاسه‌تی "هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه‌

شیناید بورک: بۆ دیزاین دەبیت كشتگیربێت؟

TEDNYC

شیناید بورک: بۆ دیزاین دەبیت كشتگیربێت؟
1,435,325 views

شناید بۆرک بەڕاستی ئاگادارە لەو وەردەکاریانەی بەشێوەیەکەی پراکتیکی نادیارن لای زۆربەمان. بە باڵای ١٠٥ سم (٣' و ٥ینج)، لە جیهانی دیزایندا-- لە بەرزی کێلونی دەرگەوە بۆ قەبارەی پێڵا-- زۆر جار ڕێگری لێ دەکرێت کە شت بۆ خۆی بکات. لێرەدا پێمان دەڵیت کە دنیا چۆنە کاتێک وەک کەسێکی بچوک هاتووچۆ بکایت. دەپرسێت، " کین ئەوانەی دیزاینیان بۆ ناکرێت؟ "

لوما موفلیح: بەداخەوە مەبن بۆ پەنابەرەکان -- باوەڕتان پێیان بێت

TED2017

لوما موفلیح: بەداخەوە مەبن بۆ پەنابەرەکان -- باوەڕتان پێیان بێت
1,715,610 views

"بەرەوپێشچوونمان بینیوە لە هەموو بوارەکانی ژیانمان -- جگە لە مرۆڤایەتی" لە وتەکانی لوما موفلیح، پەنابەرێکی ئەردەنی موسوڵمانێکی بە ڕەچەڵەک سوری کە یەکەم خوێندنگەی تایبەتی کردەوە بۆ پەنابەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. موفلیح باسی چیرۆکەکانی هیوا و بەرگەگرتن دەکات، ڕوونیدەکاتەوە چۆن یارمەتی خەڵکی وڵاتە پڕ شەڕ و کێشەکان دەدات بتوانن بە پرۆسە قوورسەکەی بنیاتنانی ماڵی نوێدا تێپەڕن. بەم وتە بەهێزانەی ئیلهام وەرگرن بۆ ئەوەی جیاوازییەک درووست بکەن لە ژیانی پەنابەرەکاندا.

مەهدی ئۆردیخانی-سەیەدلار: کاتێک سەرنج دەدەیت چی لە مێشکتدا ڕوودەدات؟

TED2017

مەهدی ئۆردیخانی-سەیەدلار: کاتێک سەرنج دەدەیت چی لە مێشکتدا ڕوودەدات؟
3,083,456 views

سەرنج دان تەنها ئەوە نییە کە تۆ سەرنجی دەدەیت، بەڵکو ئەوەشە کە مێشک پێوەری دەکات. لەو کاتەی خەڵک هەوڵی سەڕنج دان دەدەن، بە پشکنینی شێوەکان لە مێشک، زانای بواری هەڵسەنگاندنی دەمار مەهدی ئۆردیخانی-سەیەدلار ئاواتەخوازە مێشک و کۆمپیوتەر بەیەکەوە ببەستێتەوە، بە دروست کردنی نموونەیەک کە یارمەتی کەسانی توشبوو بە کەم سەرنجدان و ئەوانەی توانای قسەکردنیان لە دەست داوە، دەدات. ڕوونکردنەوەی زیاتر لەم ئاخاوتنە کاریگەر و زانستیەی بە کورتی دەخڕێتە ڕوو.

سوفی توکەر: "ئووو"

TEDNYC

سوفی توکەر: "ئووو"
1,670,035 views

ستایلە ئیلیکتۆ-پۆپەکەی سوفی توکەر، هەموو ئامادەبوانی تێد دێنێتە سەما بە بیت و ڕیتمی گۆرانی (ئووو) کە بە هاوکاری لەگەڵ بێتا لیمدا دەیڵێت.