TED Talks with Kurdish transcript

سێلێستی هیدڵ: ١٠ ڕێگا بۆ گفتوگۆیەکی باشتر

TEDxCreativeCoast

سێلێستی هیدڵ: ١٠ ڕێگا بۆ گفتوگۆیەکی باشتر
17,081,256 views

کاتێک کارەکەت پەیوەست دەبێت بەوەی چەندێک بە باشی قسە لەگەڵ خەڵک دەکەیت، شتی زۆر فێر ئەبیت لەسەر ئەوەی چۆن گفتوگۆیەک بکەیت --- و دەزانن کە زۆربەمان بە شێوەیەکی باش گفتوگۆ ناکەین. سیلیستی هیدڵی بۆ چەندین ساڵ وەک پێشکەشکاری ڕادیۆ کاری کردووە، و پێکهاتەکانی گفتوگۆیەکی باش دەزانێت: ڕاستگۆیی، پووختی، ڕوونی، و بڕێکی تەندرووست گوێگرتن. لەم قسەکردنەیدا، ١٠ یاسای بەسوودمان پێدەڵێت بۆ گفتوگۆیەکی باشتر. "بڕۆ دەر، قسە لەگەڵ خەڵک بکە، گوێ لە خەڵک بگرە،"هەروەها "لەهەمووشی گرنگتر، ئامادەبە بۆ ".ئەوەی سەرسام بکرێیت

تۆماس پێسچاک: نوقمی دنیای وێنەگرێکی دەریایی بە

Mission Blue II

تۆماس پێسچاک: نوقمی دنیای وێنەگرێکی دەریایی بە
1,099,559 views

سەمای ماسی مانتا، دۆلفینە سەرەنج ڕاکێشەکان، کۆمەڵەی ماسیە قرشەکان لە دنیایەک لە ژێر ڕووی دەریاکان دەژین کە کەم کەس هەڵی بینینی هەیە. وێنەگری پارێزگە دەریاییەکان، تۆماس پێسچاک، سەردانی دیمەنی دەریاکان دەکات لە سەرانسەری دنیا. وێنەکانی ئەم ژینگه شاراوانە دەرئەخەن. "ناتوانیت شتێکت خۆش بوێت و ببیە پاڵەوان بۆی ئەگەر نەزانی کە بوونی هەیە" بەژدار بە لەگەڵ تۆماس لە تێد تۆک کە کارە ناوازەکانی بڵاوئەکاتەوە وە خەونەکانی بۆ داهاتویەک پێکەوە ژیانە لەگەل دەریا.

جۆسیلین بلۆچ: مێشکمان لەوانەیە بتوانێت خۆی چاک بکاتەوە -- بە کەمێک یارمەتی

TEDGlobal>Geneva

جۆسیلین بلۆچ: مێشکمان لەوانەیە بتوانێت خۆی چاک بکاتەوە -- بە کەمێک یارمەتی
3,127,181 views

لە چارەسەرکردنی هەموو شتێکەوە لە جەڵتەی مێشکەوە بۆ ڕووداوی هاتوچۆ و زیانگەشتن بە مێشک، نەشتەرگەری مێشک جۆسیلین بلۆچ باش دەزانێت مێشک ناتوانێت خۆی چاک بکاتەوە. بەڵام ئێستا، پێشنیاری ئەوە دەکات خۆی و هاوپیشەکانی لەوانەیە کلیلی چاککردنەوەی خانەدەمارییەکانیان دۆزیبێتەوە: خانەکانی دوو کۆرتین وەردەگرن. هاوشێوەی خانە قەدییەکان، توانای خۆگونجاندنیان بێهاوتایە و کاتێک لە مێشک دەردەکرێت و زیاد دەکرێت و دەخرێتەوە شوێنەکەی مێشک کە زیانی پێگەشتووە، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە چاکردن و بنیاتنانەوە. "بە کەمێک یارمەتی، " وەک بلۆچ دەڵێت، "مێشک لەوانەیە بتوانێت یارمەتی خۆی بات."

ملاتی ویجسن وئیزابیل: هەڵمەتەکانمان بۆ قەدەخەکردنی جانتا پلاستیکیەکان لە بالی

TEDGlobal>London

ملاتی ویجسن وئیزابیل: هەڵمەتەکانمان بۆ قەدەخەکردنی جانتا پلاستیکیەکان لە بالی
1,581,556 views

لەبنجینەدا جابتا پلاستیکیەکان لەناو نابردرێت، هێشتا بەکاردێن وفرێیاندادەن بۆ ناوچە پشت گێخراوەکان. زۆربەی لە زەریا کۆتایدێ، شوێنی پیسبوونی ئاو و ئازاردنی ژیانی سەربازی دەریا: ئەوەنەی تریش دەسوتێنرین زبلدانەکان گازی دووئۆکسجین بەرەڵداکەن دەجیتە بەرگە هەوا. ملاتی ئیزابیل ویجسن کارەکەیان وەستاندنی جانتا پالاستیکیەکانە لە خنکاندن لە دوورگە جوانەکەیان ماڵەکەیان لە بالی رەنجاکانیان بریتیە لە کۆکردنەوەی ئیمزا، خاوینکردنەوەی کەنار دەریا تەنانەت مانیشیان گرت لە خواردن بۆ قایلکردنی پارئزگار بۆ دانپیدان لە سالی ٢٠١٨ بالی لە جانتا پلاستیکیەکان رزگاری دەبێت هەوڵدە کەس پیت نەڵێت تۆ گەنجی یان تۆ تێناگەیت، ئیزابیک دەلیت چالاکیەکانی تر ئەسپرین. ئێمە پیت ناڵێن ئەوە ئاسان دەبیت، پێت دەڵێن ئەوە بە نرخ دەبیت."

یانیس ڤارۆفاکیس: سەرمایەداری دیموکراسیەت لەناودەبات -- ئەگەر چارەسەری نەکەین

TEDGlobal>Geneva

یانیس ڤارۆفاکیس: سەرمایەداری دیموکراسیەت لەناودەبات -- ئەگەر چارەسەری نەکەین
2,947,643 views

قەت پرسیوتانە بۆچی سیاسەتمەدارەکان وەک پێشتر نین، بۆچی حکومەتەکان ناتوانن کێشە ڕاستەقینەکان چارەسەر بکەن؟ ئابوری ناس یانیس ڤارۆفاکیس، وەزیری دارایی پێشوی یۆنان، دەڵێت چونکە لەوانەیە لەمڕۆژەیا بتوانیت لە سیاسەتدا بیت بەڵام لە دەسەڵاتدا نەبیت -- چونکە دەسەڵاتی ڕاستەقینە ئێستا هی ئەوانەیە کە کۆنترۆڵی ئابوری دەکەن. لەو باوەڕەدایە کە کەس و کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان زیان بە گۆی سیاسی دەگەیەنن، و قەیرانی دارایی دروست دەکەن. لەم باسەیدا، گوێ لە خەونەکەی بگرن بۆ جیهانێک کە چیتر سەرمایەدار و کرێکار ململانێ نەکەن دژی یەکتر، "جیهانێک ئازادیخوازیش بێت، مارکسی و کەینیسیانیش بێت."

ڕۆبێرت واڵدنگەر: چی ژیانێکی باش دروست دەکات؟ چەند پەیامێک لە درێژترین لێكۆڵینەوە سەبارەت بە دڵخۆشی

TEDxBeaconStreet

ڕۆبێرت واڵدنگەر: چی ژیانێکی باش دروست دەکات؟ چەند پەیامێک لە درێژترین لێكۆڵینەوە سەبارەت بە دڵخۆشی
31,511,567 views

چی ئێمە بە دڵخۆش و تەندروست باش دەهێڵیەتەوە کاتێک ئێمە بەرەو تەمەن دەڕۆین؟ ئەگەر وادەزانی کە ناوبانگ و سامانە، ئەوە تۆ تەنها نیت - بەڵام بەپیی قسەی دکتۆری دەرونی ڕۆبێرت واڵدنگەر ، تۆهەڵەیت. وەک سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەیەکی ٧٥ ساڵی لەسەر پەرەسەندی کەسانی پێگەیشتوو، وێڵدنگەر بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گەیشت بە زانیاری دڵ خۆشی و ئاسودەبوون . لە گفتۆگۆکەیدا، ئەو باسی سێ وانەی گرنگ دەکات کە بە دەستی هێناوە لە لێکۆڵینەوەکەیدا هەروەها لەگەل هەندی شتی پڕاکتیکی و چەند حکمەتێکی کۆن بۆ دروست کردنی ژیانێکی دڕێژی باش

رێگینا هارلتی: بۆچی باشترین بەکرێگیراو لەوانەیە باشترین سی ڤی نەبێت

TED@UPS

رێگینا هارلتی: بۆچی باشترین بەکرێگیراو لەوانەیە باشترین سی ڤی نەبێت
4,093,843 views

لە نێوان هەڵبژاردنی پاڵێوراوێک بۆ ئیش کە سی ڤییەکی بێوێنەی هەیە و یەکێکی تردا کە بە ئاستەنگیدا ڕۆشتووە، رێگینا هارتلی بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکان بەردەوام دەرفەتێک دەدات بە "جەنگاوەر"ەکان. وەک کەسێک کە بە قورسی پێگەشتووە، هارتلی دەزانێت ئەوانەی لە تاریکترین بۆشاییەکاندا گەورەبوون هێزی ئەوەیان هەیە لە شوێنی کارکردنی هەمەجۆردا داهێنان بکەن. "ئەو بەشداربووە بەکەم سەیرکراوە هەلبژێرە، کە چەکە نهێنییەکەی پەرۆشی و ئامانجە،" وەک دەڵێت، "جەنگاوەرەکان هەلبژێرن."

کارڵ سافینا: گیانداران بیر لەچی دەکەنەوە و هەست بەچی دەکەن؟

Mission Blue II

کارڵ سافینا: گیانداران بیر لەچی دەکەنەوە و هەست بەچی دەکەن؟
2,341,963 views

چی دەگوزەرێت لەناو مێشکی گیاندارەکاندا؟ دەتوانین بزانین بیر لە چی دەکەنەوە یان هەست بەچی دەکەن؟ کارل سافینا پێیوایە دەتوانین. بە بەکارهێنانی دۆزینەوەکان و ئەنجامی لێکدانەوەکانی ژینگە ناسی، زیندەوەرناسی، و زانستی هەڵسوکەوت، چیرۆکی نەهەنگەکان، گورگەکان، فیلەکان و باڵندەکانی ئەلباترۆس دەگێڕێتەوە بۆ باسکردنی ئەوەی چۆن ئێمە بیر دەکەینەوە، هەست دەکەین، ئامرازەکان بەکاردەهێنین و هەست دەردەبڕین، بوونەوەرەکانی تریش بەهەمان شێوە - و مێشکەکانیش - کە هاوبەشین لەگەڵیان لەسەر زەوی.

پاتریشیا مێدیسی: سەرسوڕهێنەرترین گیاندار کە هیچ نازانیت لەسەری -- و چۆن بتوانین ڕزگاری بکەین

TED Fellows 2015

پاتریشیا مێدیسی: سەرسوڕهێنەرترین گیاندار کە هیچ نازانیت لەسەری -- و چۆن بتوانین ڕزگاری بکەین
1,437,693 views

هەرچەندە تاپیر یەکێکە لە گەورەترین شیردەرەکانی وشکانی، ژیانە تەنیایی و شەوییەکانی ئەم بوونەوەرانە بە نەزانراوی ماوەتەوە. ناسراو بە "گیاندارە دێرینە زیندووەکە،" هەمان ئەو تاپیرەی کە بەناو دارستانەکان و دەشتاییە گژوگیاکانی ئەمریکای باشوردا دەگەڕێت زیاتر لە ٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەیدابووە. بەڵام مەترسییەکانی ڕاوچییەکان، لەناوبردنی دارستانەکان و ژینگە پیسبوون، بەتایبەتی لە بەپیشەسازی بوونە خێراکەی بەڕازیلدا، مەترسی بووە بۆ ئەم بەردەوامبوونە. لەم قسەکردنە پڕسەرنجەدا، زیندەوەرناسی پارێزەری سرووشت، پسپۆڕی تاپیر و هاوڕێیەکی تێد پاتریشیا مێدیسی باسی کارکردنی خۆی دەکات لەگەڵ ئەم گیاندارە سەرسوڕهێنەرە و پرسیاری ئەوەمان لێدەکات: دەمانەوێت بەرپرسیار بین لە لەناوچوونیان؟

کاکی کینگ: چونە ناو جیھانی رووناکی و رەنگەکان بەھۆی مۆسیقاوە

TEDWomen 2015

کاکی کینگ: چونە ناو جیھانی رووناکی و رەنگەکان بەھۆی مۆسیقاوە
1,507,725 views

کاکی کینگ ژانرایەکە بۆخۆیی، لەوانەیە خواوەندی راستەقینەی گیتار بێت. کینگ ژەنینی کلاسیکی گیتار تێکەڵ بە تەکنەلۆژیا دەکات لە ژێر ناونیشانی ''مل پردی گەیشتن بە جەستەیە''. ئەو ملی گیتارەکەی وەک تەختەکلیل بەکاردەھێنێت و گوێگرانی بەرەو جیھانی روناکی و دەنگ دەبات. ئەم خاتوونە ئەم مۆسیقایە ناو ''گیتار وەک فڵچەی رەنگ کردن'' دەبات.

سیزار هارادا: چۆن منداڵان فێردەکەم زانستیان خۆش بوێت

TED Fellows Retreat 2015

سیزار هارادا: چۆن منداڵان فێردەکەم زانستیان خۆش بوێت
1,776,679 views

لە سکوڵی هاربۆری هۆنگ کۆنگ، سیزار هارادا دانیشتوان فێری زانست و داهێنان دەکات بۆ نەوەی داهاتووی ژینگە پارێزەکان. پۆلەکەی گواستۆتەوە بۆ شوێنێکی گەورەی پیشەسازی بۆ ئەوەی مناڵەکان بە تەختە، کانزا، کیمیا، بایۆلۆجی، ڕووناکی و هەندێک جاریش وزە کار بکەن بۆ درووستکردنی چارەسەر بۆ هەڕەشەکانی لەسەر زەریەکانی جیهانن. لەوێ، وانەیەکی جیهانی دەڵێتەوە کە دایک و باوکی بە مناڵی فێریان کردووە: "دەتوانی شوێن پیس بکەیت، بەڵام پێویستە خۆت پاکی بکەیتەوە."

کریستین سون کیم: موزیکە دڵفڕێنەکەی زمانی ئاماژە

TED Fellows Retreat 2015

کریستین سون کیم: موزیکە دڵفڕێنەکەی زمانی ئاماژە
1,810,763 views

هونەرمەند کریستین سون کیم بە نابیستی لەدایک بووە، و وا فێرکراوە باوەڕ بەوە بکات کە دەنگ بەشێک نییە لە ژیانی، ئەوە بۆ کەسێکە کە دەبیستێت. لەڕێگەی هونەری خۆیەوە، هاوشێوەیی دۆزیوەتەوە لەنێوان زمانی جەستەی ئەمریکی و موزیکدا، و درکی بەوە کردووە دەنگ پێویست ناکات هەر بە گوێ بناسرێتەوە -- دەکرێ هەستیپێبکرێت، ببینرێت و وەک بیرۆکەیەک ئەزموون بکرێت. لەم پێشکەشکردنەیدا، بانگێشتمان ئەکات بۆ کردنەوەی چاو و گوێمان و بەشداریکردنمان لە گەنجینە دەوڵەمەنەکەی زمانی جەستە.

ساندرین سورێت: دەکرێت گەشە بە دەمارەخانەی نوێ بەیت. بەم شێوەیە

TED@BCG London

ساندرین سورێت: دەکرێت گەشە بە دەمارەخانەی نوێ بەیت. بەم شێوەیە
7,962,651 views

دەکرێت، ئێمەی گەورە، گەشە بە دەمارەخانەی نوێ بەین؟ دەمارزان ساندرین سورێت دەڵێت کە دەتوانین، و توێژینەوە و ئامۆژگاری پێشکەش دەکات لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین یارمەتی مێشکمان بەین کاری درووستکردنی دەمارەخانەی نوێ بکات -- باشترکردنی مەزاج، زیادکردنی درووستکردنی یادەوەری و ڕێگەگرتن لەو بەرەودواوە چوونەی بەهۆی بەساڵاچوونەوە دەبێت.

مارتین پیستۆریەس: چۆن مێشکم بەئاگا هاتەوە - و هیچکەس پێینەزانی

TEDxKC

مارتین پیستۆریەس: چۆن مێشکم بەئاگا هاتەوە - و هیچکەس پێینەزانی
2,460,653 views

بیهێنە پێشچاوت لە تواناتدا نەبێت بڵێیت "برسیمە"، "ئازارم هەیە،" "سوپاست دەکەم،" یان "خۆشمدەوێیت،"— توانای پەیوەندیکردنت لەدەست بدەیت، لەناو جەستەی خۆتدا گیرتخواردبێت، بە خەڵک دەوردرابێتیت بەڵام هێشتاش تەواو تەنها بیت. بۆ ماوەی ١٣ ساڵی درێژ، ئەوە ڕاستی ژیانی مارتین پیستوریەس بوو. پاش ئەوەی لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا توشی هەوکردنێکی مێشک بوو، توانای کۆنترۆڵکردنی جوڵە و قسەکردنی لەدەستدا، وە لەکۆتاییدا لە هەموو پشکنینەکانی ئاگایی مێشکدا شکستی هێنا. بوبوو بە تارماییەک. بەڵام دواتر شتێکی سەیر دەستی بە ڕودان کرد – مێشکی دەستیکرد بەوەی خۆی ڕێکبخاتەوە. لەم وتە کاریگەرەدا، پیستۆریەس باسی ئەوە دەکات کە چۆن خۆی ڕزگارکرد لە ژیانێک کە لەناو خودی خۆیدا گیریخواردبوو.

سۆکت دینسمۆر: چۆن ئەو کارە ئەدۆزیتەوە کە حەزت لێیە

TEDxGoldenGatePark 2012

سۆکت دینسمۆر: چۆن ئەو کارە ئەدۆزیتەوە کە حەزت لێیە
6,503,628 views

سکۆت دینسمۆر وازی لە کارێک هێنا کە ژیانی تاڵکردبوو، و چوار ساڵەکەی تری بەسەربرد لە بیرکردنەوە لەوەی چۆن کارێک بدۆزێتەوە کە واتابەخش بێت بۆی و چێژی باتێ. لەم وتاردانە سادەیەیدا باسی ئەوە ئەکات کە دۆزیوێتییەوە و چۆن دەستبکرێت بە ئەنجامدانی.

بی جەی میلەر: چی بەڕاستی گرنگە لە کۆتایی ژیاندا

TED2015

بی جەی میلەر: چی بەڕاستی گرنگە لە کۆتایی ژیاندا
10,470,704 views

لە کۆتایی ژیانماندا، ئێمە ئاواتی چی دەخوازین؟ زۆر شت، بە سادەیی ئارامی، ڕێز، خۆشەویستی،. بی جەی میلەر پزیشکی خانەی چاودێرییە کە بە قوڵی بیردەکاتەوە چۆن کۆتاییەکی ژیانی شکۆمەندانە و جوان بۆ نەخۆشەکان دروست بکەین. کاتی پێ بدەن تا چیژ ببینن لە وتارە کاریگەرەکەی، کە پرسیارێکی گەورە دەکات دەربارەی ئەوەی ئێمە چۆن بیر لە مردن و ژیانی شکۆمەندانە دەکەینەوە.

پەیشێنس مسەنزی: دەتوانین ئایدز بە لێزەر چارەسەر بکەین؟

TED2015

پەیشێنس مسەنزی: دەتوانین ئایدز بە لێزەر چارەسەر بکەین؟
1,278,466 views

خواردنی حەب لە پێناو چارەسەری ڕێگەیەکی خێرا، بئ ئازار و زۆربەی جاریش ڕێگەیەکی کاریگەر نییە بۆ چارەسەری نەخۆشی. ئایا ڕێگەیەکی باشتر هەیە؟ لێزەر. لەم ئاخاوتنە هەست بزۆێنەدا، هاوەڵی تێد پەیشێنس مسەنزی لە بیرۆکەکەیدا بە بەکار هێنانی تیشکی لێزەر بۆ گەیاندنی دەرمانەکان بە خانەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی ئایدز ڕوون دەکاتەوە. هێشتا زۆر زووە، بەڵام دەتوانین ئەم ڕێگە چارەیە لە داهاتوی خۆمان ببینین.

ئیڵ سەید: هونەری سەر شەقام بە پەیامی هیوا و ئاشتییەوە

TED2015

ئیڵ سەید: هونەری سەر شەقام بە پەیامی هیوا و ئاشتییەوە
1,581,298 views

لە فەڕەنسا لە خێزانێکی تونسی لەدایک بووە، ئیل سەید خۆشحاڵە بە یاریکردن بە که‌لتور و شوناس و زمانی جۆراو جۆره‌وە. هونەرەکەشی کە نوسینی هۆنراوەی عەرەبییە بە ستایل و هونەری گراڤیتی. لەم قسە ئارام و پڕ چێژەدا، هونەرمەند و هاوڕێی تێد باسی کرۆکی تەماعەکانی دەکات: کە بریتیە لە دروستکردنی هونەرێک، هێندە جوانبێت پێویستی بە وەرگێڕان نەبێت.

مارین ماکینا: چی بکەین ئەگەر دژەبەکتریاکان چیتر کار نەکەن؟

TED2015

مارین ماکینا: چی بکەین ئەگەر دژەبەکتریاکان چیتر کار نەکەن؟
1,800,584 views

پەنسیلین هەموو شتێکی گۆڕی. هەوکردنە بەکتراییەکانی پێشتر کووشندەبوون لەپڕ چارەسەریان بۆ دۆزرایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستییە تاڵەکەمان پێدەڵێت، ئەو سوودەمان بەفیڕۆداوە کە یەکەمجار ئەو و دواتریش دژەبەکتریاکانی تر پێیان بەخشیوین. هەبوونی بەکتریایەک کە بەرگری هەبێ بۆ دژەبەکتریا وات پێخستنە ناو جیهانی دوای دژەبەکتریا - و بەدڵنیاییەوە جیهانێکی خۆش نابێت. بەڵام، هەندێک شت هەیە پێمان دەکرێت... ئەگەر هەر ئێستا دەستپێبکەین.

رانا ئەل کالیۆبی: ئەم ئەپە دەزانێت هەست چۆنە -- بە دەربڕینی دەم و چاوتا

TEDWomen 2015

رانا ئەل کالیۆبی: ئەم ئەپە دەزانێت هەست چۆنە -- بە دەربڕینی دەم و چاوتا
1,613,290 views

هەست و سۆزمان کار دەکاتە سەر هەموو ڕوانگەکانی ژیانمان - چۆن فێردەبین، چۆن پەیوەندی بەیەکەوە دەکەین، چۆن بڕیارەکان دەدەین. لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەییان نییە لە ژیانی ئەلیکترۆنیماندا؛ ئامێرەکان و ئاپەکانی کارلێکیان لەگەڵ دەکەین هیچ ڕێگایەکیان نییە بزانن هەستما چۆنە. زانا رانا ئیل کالیۆبی بەنیازە ئەوە بگۆڕێت. تەکنەلۆجیایەکی نوێ نمایش دەکات کە دەتوانێت دەربڕینەکانی ڕووخسار بخوێنێتەوە و بیانگەیەنێت بە هەستە پەیوەستەکان. ئەم "مەکینەی هەستە" بەکارهێنانی گەورەی هەیە بە قسەی خۆی، و نەک هەر دەتوانێت مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئامێرەکان بگۆڕێت -- بەڵکو لەگەڵ یەکتریش.

جۆوی ئەلێکساندەر: مناڵێکی ١١ ساڵانە  سەرسوڕھێنەرانە مۆسیقای کلاسیکی جاز دەژەنێت.

TED2015

جۆوی ئەلێکساندەر: مناڵێکی ١١ ساڵانە سەرسوڕھێنەرانە مۆسیقای کلاسیکی جاز دەژەنێت.
2,484,706 views

جۆوی ئەلێکساندەر، لەگەڵ مۆسیقا کۆنەکانی باوکی گەورە بووە. مۆسیقای جاز بەشێوازێ مۆدێرن دەژێنێت کە قورسە قورسە مرۆڤ باوەر بکات کە ئەم مۆسیقا جوانە لە لایەن مناڵێکەوە دەژێنرێت. گوێ بۆ ئەم مناڵە بگرن کە دڵی بەشداربوانی TED دڵخۆش دەکات.

بیڵ گرۆس: تاکە گەورەترین هۆکاری سەرکەوتنی بزنسی نوێ

TED2015

بیڵ گرۆس: تاکە گەورەترین هۆکاری سەرکەوتنی بزنسی نوێ
7,578,583 views

بیڵ گرۆس چەندین بزنسی نوێی سەرکەوتووی دەستپێکردووە، و لە زۆرێکیشدا شکستی هێناوە -- و حەسرەت گرتوێتی بۆچی هەندێک سەرکەوتوو بووە و هەندێکیشی شکستی هێناوە. بۆیە زانیاری لە سەدان کۆمپانیاوە کۆکردەوە، هی خۆی و خەڵکی تریش و پێنج هۆکاری سەرەکی دیاریکرد. یەک هۆکاری دۆزییەوە کە لەسەروو هەموویەوە بوو -- و تەنانەت خۆشی پێی سەرسام بوو.

ئیلۆرا هاردی: خانووە ئەفسانەییەکان، کە لە قامیش درووستکراون

TED2015

ئیلۆرا هاردی: خانووە ئەفسانەییەکان، کە لە قامیش درووستکراون
4,844,839 views

هەرگیز لەم جۆرە بینایانەتان نەدیوە. ماڵە قامیشیە سەرنجڕاکێشەکان کە لەلایەن ئیلۆرا هاردی و تیمەکەیەوە درووستکراون لە بالی. چەماوەیەکی سەرنجڕاکێش. ئەوان بەرەنگاری ئەوە بوونەوە کە قامیش مەبەست نادیار بێت. هیچ دوو دینگەیەکی قامیش وەک یەک نین، بۆیە هەر ماڵێک، پردێک و حەمامێک بێوێنەن. لەم باسە جوان و پوختەیدا، شاراوەیی قامیشمان بۆ باس دەکات، وەک سەرچاوەیەکی گونجاو و پرشکێک بۆ ئەندێشەکردن. ئەو دەڵێت '' دەبوو یاسای خۆمان دابهێنین''.

گرێک گەیج: چۆن کۆنترۆڵی باسکی کەسێک ئەکەی بە مێشکت

TED2015

گرێک گەیج: چۆن کۆنترۆڵی باسکی کەسێک ئەکەی بە مێشکت
9,669,307 views

گرێگ گەیج کار لەسەرگەیشتنی زانستی مێشک بۆ هەموان دەکات .لەو نمایشە خۆش و سەیرەدا ، زانای کۆئەندامی دەمار لەگەڵ هاوڕێی پایەبەرزی TED بە بەکارهێنانی کەرەستەی DIY سادە و هەرزان ویستی ئازاد لە یەکێک لە ئامادەبووان دەسێنێت. ئەمە وەک فێڵ نی یە ؛بە ڕاستی ئیش دەکات. پێویستە بیبینیت تا بڕوا بکەیت

لوسیان واڵکۆویکز: با مەریخ وەک جێگرەوە بەکارنەهێنین

TED2015

لوسیان واڵکۆویکز: با مەریخ وەک جێگرەوە بەکارنەهێنین
2,273,259 views

ئەستێرەناس، گەردوونناس وهاوڵی گەورەی تێد لوسیان واڵکۆویکز کار لەسەر ئامێری کبپلەری ناسا دەکات بۆ گەڕان بە دوای ئەم هەسارانەی گەردوون کە دەتوانن پشتگیری لە ژیان بکەن. لەم ئاخاوتنە بەنرخە داوامان لێ دەکات بە وریاییەوە گرنکی بە مریخ بدەین. لەم ئاخاوتنە کورتە دا، پێشنیاری ئەوە دەکات خەون بەوە نەبینین کە لە کۆتایىدا لە کاتی لە دەست دانی زەوی بەرەو مەریخ بڕۆین. بیڕکردنەوە لە دۆزینەوە و پاراستنی زەوی دوو ڕێچکەی هەمان ئامانجن، هەر وەکو دەڵێت، "تا زیاتر بەدوای هەسارەی وەکو زەوی بگەرێی ،زیاتر سوپاس گوزاری هەسارەی خۆمان دەبین".

دەیڤ ئیسەی: هەموو کەسانی چواردەورت چیرۆکێکیان هەیە پێویستە جیهان گوێبیستی بێت

TED2015

دەیڤ ئیسەی: هەموو کەسانی چواردەورت چیرۆکێکیان هەیە پێویستە جیهان گوێبیستی بێت
2,466,873 views

دەیڤ ئیسەی یەکەم کۆشکی ستۆری کۆرپسی لە تێرمیناڵی گەورەی ناوەندی نیو یۆرک کردەوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە مەبەستی درووستکردنی شوێنێکی بێدەنگ کە کەسێک بتوانێت ڕێز لە کەسێک بنێت کە گرنگە بەلایانەوە بە گوێگرتن لە چیرۆکەکەیان. لەوکاتەوە، ستۆری کۆرپس پەرەی سەندووە بۆ گەورەترین کۆکراوەی دەنگی مرۆڤەکان کە تا ئێستا تۆمارکرابێت. ئاواتی خەڵاتی تێدی: گەشەدان بە ئەرشیڤی ئەلیکترۆنی ئەم داناییە کۆکراوەی مرۆڤایەتی. گوێبیستی تێڕوانینی بن بۆ بە جیهانیکردنی ستۆری کۆرپس -- و چۆن بتوانن ببن بە بەشێک لەوە بە چاوپێکەوتنی کەسێک بە ئەپی ستۆری کۆرپسەکە.

ئالیسۆن کیڵینگ: ڕێگەیەکی باشتر هەیە بۆ مردن

TEDGlobal 2014

ئالیسۆن کیڵینگ: ڕێگەیەکی باشتر هەیە بۆ مردن
1,316,847 views

لەم کورتە باسە هاندەرەدا، تەلارساز ئالیسۆن کیڵینگ، لەو بینایانە دەدوێ کە مردن و مەرگ تێیاندا ڕوودەدات، گۆرستانەکان، نەخۆشخانەکان و ماڵەکان. شێوازی مردنمان لە گۆڕاندایە، هەروەها شێوازی درووستکردنی بیناکان بۆ مردن لە گۆڕاندان ... باسێکی سەرنجڕاکێشە لەبارەی دیمەنی شاراوەی شارەکانمان، هەوەها ژیانمان.

لاورا بوشناک: بۆ ئەو ئافرەتانەی کە پێیان وایە خوێندن بە کەڵکترین شتە

TEDGlobal 2014

لاورا بوشناک: بۆ ئەو ئافرەتانەی کە پێیان وایە خوێندن بە کەڵکترین شتە
919,431 views

لە هەندێک سوچی ئەم جیهانەدا، ئافرەتان چاندی خوێندن و خوێندنەوەی سەرەتاییان نییە. هۆکاری جیاوازن. بۆ لە زۆر دۆخدا، خوێندەواری لە لایەن باوکانەوە پەسەند ناکرێت. وێنەگر و قسەکەری تێد، لاورا بوشناک ،بۆ چەند وڵاتێکی عەرەبی گەشتی کردووە وەک مصر، تونس و یەمەن، بۆ گێرانەوەی چیرۆکی چەند ئافرەتێکی ئازا؛ ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵ، چالاکێکی سیاسی یان فێرخوازێک کە دژی گشت گرەوەکان و ئامارەکانی نەخوێندەواری دەجەنگن.

باسام تاریق: جوانی و هەمەچەشنی ژیانی موسوڵمان

TEDGlobal 2014

باسام تاریق: جوانی و هەمەچەشنی ژیانی موسوڵمان
1,436,069 views

باسام تاریق بلۆگەر، دەرهێنەری فیلم و گۆشتفرۆشێکی حەڵاڵە. بەڵام یەک دەزوو کارەکانی یەک دەخات: خۆشی ئەو لە هەمەجۆری، مرۆڤایەتی و ئەزمونی تاکەکانمانە. لەم ئاخاوتنە جوانەیدا، کلیپێک لە فلیمەکەی بڵاو دەکاتەوە "ئەو باڵندانەی دەڕۆن و وێنەیەک لە گەشتەکانی سی مزگەوت لە سی ڕۆژدا" و بیرمان دەخاتەوه چۆن ڕێز لە ئاڵۆزی و جیاوازبوونی نێونمان بگرین.

عزیز ئەبو سارا: بۆ دڵفراوانی زیاتر، پێویستمان بە ... گەشتوگوزارە؟

TED2014

عزیز ئەبو سارا: بۆ دڵفراوانی زیاتر، پێویستمان بە ... گەشتوگوزارە؟
1,494,756 views

عەزیز ئەبو سارا، چالاکەوانێکی فەڵەستینییە و خاوەنی شێوازێکی تایبەتییە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان. ئەویش بوون بە گەشتیارە. هاوڕێی تێد، پیشانمان دەدات کە چۆن بچوکترین کارلێک کردن لەگەڵ خەڵکانی کلتوری جیاوازدا، دەتوانێت ڕقی چەندین دەیە لە ناو ببات. سەرەتا بەوە دەستپێدەکات کە فەڵەستینییەکان سەردانی ئیسرائیلییەکان بکەن و دواتر ...