TED Talks with Kurdish transcript

بروونو مايسۆننيەر: .سەما. روبوتێت بچیک

TEDxConcorde

بروونو مايسۆننيەر: .سەما. روبوتێت بچیک
1,397,385 views

شوێنێك لە فەرەنسا ھەیە کە ڕۆبۆت لەوێ سەما دەکەن، و ئەو شوێنە TEDxConcorde ، کە بروونو مايسۆننيەر لە ڕۆبۆتەکاني ئالدەباران بەڕێوەبەریا سەمایا ڕۆبۆتێن ناۆى زۆر بچووك کە بە شێوەی مروڤ دەچن دەکرد بەناو کارکردنێکی سەرسامي بەسۆز.

جەیمس ب. گلاتفیلدەر: کێ کۆنترۆڵی جیهان دەکات

TEDxZurich 2012

جەیمس ب. گلاتفیلدەر: کێ کۆنترۆڵی جیهان دەکات
2,753,507 views

جەیمس گلالفیڵدەر ئاڵۆزی دەخوێنێت: چۆن سیستمێکی پێکەوە گرێدراو -- بۆ نموونە، پۆلێک باڵندە -- لە کۆی گشتی تاکەکانی زیاترە. و بیردۆزی ئاڵۆزی، دەردەکەوێت دەتوانێـ زۆر شت ئاشکرا بکات لەسەر ئەوەی ئابووری چۆن کاردەکات. گلاتفیڵدەر توێژینەوەیەکی گرنگ پێشکەش دەکات کە کۆنترۆڵکردن چۆن لەناو ئابووری جیهاندایە، و چۆن چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەستی ژمارەیەکی کەمدا وا دەکات بێ بەرگری بین.

فەهەد عەتیە: وەڵاتەک بێی ئاڤ

TEDxSummit

فەهەد عەتیە: وەڵاتەک بێی ئاڤ
1,529,461 views

هزربکە کو وەڵاتەکێ بشێوەیەک بەرفرەهـ ووزە یێ هەی- پەتڕول، غازا سروشتی، هەتاڤ و هەوا و هەروەسا پارە(دراڤ)- بەلێ بتنێ ئێک ژفاکتەرێن سەرەکی یێن ژیانێ ژێ کێم بت ئەوژی:ئاڤ بت. ئەندازیارێ شارەزا دبوارێ ژێرخانیێ دا، فەهەد عەتیە بەحسی ڕێکێن نە کلاسیکی یێن وەلاتەک ڕۆژهەلاتی وەکی قەتەرێ و چاوانیا بدەستڤەئینانا وێ بۆ ئاڤێ دکت.

جانینی دی جیۆڤانی: لە جەنگدا چیم بینی؟

TEDxWomen 2012

جانینی دی جیۆڤانی: لە جەنگدا چیم بینی؟
1,077,040 views

پەیامنێر جانینی دی جیۆڤانی لە خراپترین شوێنەکانی سەرزەوی بووە بۆ هێنانی چیرۆکەکان لە بۆسنە، سیریا لیۆن و بەو دواییانەش لە سوریا. چیرۆکەکان ساتەکانی مرۆڤایەتیمان پێدەڵێت لە ناو گەورەترین كێشەکاندا. باس لەو ئاڵوگۆڕە سەرسوڕهێنەرە دەکات کاتێک شەقامێکی ناسراوی شارەکە دەبێتە مەیدانی جانگی بۆمب بارانکراو.

کامیرۆن رەسڵ: ڕووخسار هەموو شتێک نییە. باوەڕم پێبکەن، من نمایشکارێکم

TEDxMidAtlantic

کامیرۆن رەسڵ: ڕووخسار هەموو شتێک نییە. باوەڕم پێبکەن، من نمایشکارێکم
33,012,304 views

کامیرۆن رەسڵ دان بەوەدا دەنێت کە یانسیبێکی بۆماوەیی بۆ دەرچووە: باڵای بەرزە، جوانە و نمایشکاری جلی ژێرەوەیە. بەڵام بە ڕووخساری هەڵمەخەڵەتێن. لەم سیمینارە بێ ترسەیدا، باسی خراپی پیشەسازییەکە دەکات کە لە تەمەنێکی هێندەی گەنجی وەک ١٦ ساڵییەوە وایان کردووە ڕووخساری زۆر سەرنج ڕاکێش بێت.

ستیڤن ئادیس: پەیوەندى نێوان باوک-کچ، وێنەیەک لە یەک کاتدا

TED2012

ستیڤن ئادیس: پەیوەندى نێوان باوک-کچ، وێنەیەک لە یەک کاتدا
1,553,695 views

ماوەێەکى زۆردرێژ لە نیویۆرک، ستیڤن ئادیس لە گۆشەیەکدا ڕاوەستابووکە کچە یەک ساڵیەکەى لەباوەشدابوو و هاوسەرەکەى وێنەیەکى چرکاندن. وێنەکە بووە نەریتێکى ساڵانەى باوک-کچ، لەو شوێنە ئادیس و کچەکەى بۆ هەمان وێنە لەهەمان شوێن هەموو ساڵێک ڕاوەستان بۆ چرکاندنی وێنەیەکیتری هاوشێوە. ئادیس پانزدە لە وێنە بەنرخەکانى هاوبەش دەکات و هەوڵ دەدات کە وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە کە بۆچى دووبارە بوونەوەى ئەو نەریتە بچووکە زۆر شت دەگەیێنێت.

پاوڵۆ کاردینی: فرە ئەرکی لەبیر بکە، تاک ئەرکی تاقی بکەرەوە

TEDGlobal 2012

پاوڵۆ کاردینی: فرە ئەرکی لەبیر بکە، تاک ئەرکی تاقی بکەرەوە
2,609,537 views

ئێستا خەڵک تەنیا خواردن ئامادە ناکات، بەڵکو لەگەڵیدا نامەش دەنێرێت و تەلەفونیش دەکات و تەماشای یوتیوب دەکات و وێنەی خواردنە ئامادەکراوەکەش بڵاو دەکاتەوە. پاوڵۆ کاردینی نەخشەساز کارایی فرەئەرکی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هانی تاک ئەرکی دەدات. کەڤەری مۆبایلە زیرەکەکانی کە خۆی دروستی کردووە رەنگە یارمەتیدەر بن.

دافن باڤێلیەر: چۆن مێشکت بەرەپێش دەبەیت لەگەل یاریە ڤیدیۆییەکاندا

TEDxCHUV

دافن باڤێلیەر: چۆن مێشکت بەرەپێش دەبەیت لەگەل یاریە ڤیدیۆییەکاندا
7,326,863 views

چۆن یارییە ڤیدیۆییە خێراکان کاریگەری دەبێت لەسەر مێشک؟ هەنگاوەکانی ناو تاقیگە دەبینن لەگەڵ لێکۆڵەرەوەی توانای مێشک (دافن باڤێلیەر) وە گوێتان لە هەواڵە سەرسوڕهێنەرەکان دەبێت دەربارەی چۆنێتی یاریە ڤیدۆییەکان، تەنانەت تەقەکردن لەناو یاریە ڤیدیۆیەکاندا، یارمەتی ئێمە دەدات بۆ فێربون و ورد بوونەوە و هەروەها ئەنجامدانی زیاتر لە یەک کار لە یەک کاتدا

ئەمۆس وینتەر: عەرەبانەی نەخۆشی هەرزان

TEDxBoston 2012

ئەمۆس وینتەر: عەرەبانەی نەخۆشی هەرزان
1,273,454 views

چۆن عەرەبانەیەک دروست دەکەیت کە بەناو قوڕو لمدا بڕوات و کەمتر لە ٢٠٠ دۆلاری تێبچێت؟ ئەندازیار ئەمۆس وینتەر ڕێبەریمان دەکات بۆ دروست کردنی عەرەبانەی نەخۆش کە لە هەمو بارودۆخێکدا بڕوات و هەرزان بێت ، بۆ دابینکردنی پێویستییەکان. چەند وانەیەکمان دەداتێ کە فێری بووە پێشتر.

جولی بورستێن: چوار وانە لە داهێناندا

TED2012

جولی بورستێن: چوار وانە لە داهێناندا
2,034,797 views

پێشکەشکاری ڕادیۆ جولی بورستێن قسە لەگەڵ کەسانێکی] داهێنەردا دەکات سەبارەت بە ژیان و ٤ وانە باس دەکات کە چۆن داهێنان دەکەیت لە ڕوبەڕووبونەوەی بەرەنگاری، گومان لەخۆبوون، لەدەستدان . بە سوود وەرگرتن لە دروستکەری فیلم (میرا نێر) نوسەر (ڕیچارد فۆرد) پەیکەرتاش (ڕیچارد سێرا) وە فۆتۆگرافەر (جوێل مێرۆتز).

مونیر ڤیرانی: بۆ سیسارکەکانم خۆشدەوێت؟

TED@Nairobi

مونیر ڤیرانی: بۆ سیسارکەکانم خۆشدەوێت؟
1,134,254 views

وەک خاشاک کۆکەرەوەیەکی سروشتی، سیسارکەکان بۆ سیستەمی ژینگەییمان گرنگن. کەواتە بۆچی ئەم هەموو ناوبانگە خراپەیان لە دوایە؟ بۆچی زۆربەیان لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان؟ مونیر ڤیرانی دەڵێت ئێمە پێویستە گرنگی زیاتر بدەین بەم دروستکراوە بێهاوتایانە و درک پێنەکراوانە: بۆ ئەوەی دیدی خۆمان بگۆرڕین و سیسارکەکان بپارێزین

لیها بویچڵی: چۆن نەخشە دەکێشیت لەگەڵ ئەلیکترۆنەکان

TEDYouth 2011

لیها بویچڵی: چۆن نەخشە دەکێشیت لەگەڵ ئەلیکترۆنەکان
804,186 views

نەخشەکردنی ئەلیکترۆنی- (دیزاینی ئەلیکترونی ) بەشێوەیەکی گشتی قورسە و گرانبەهایە - يان وەسا بوو، هەتا لیها بویچڵی و هەڵبژاردەى ئەو لە MIT ئامرازى پێشكەوتوو دروستی کردن کە مامەڵە لەگەڵ ئەلیکترونەکان بكەن وەك كاغەز و پێنووس. لەم قسە یە لە [TEDYouth] ٢٠١١، بویچڵی نيشان دەدات هەندێك لە دیزاینی دڵفڕێنى ئەو، وەك پيانۆێكى كاغەز تۆ دەتوانيت نەخشە بكێشيت و پاشان يارى پێ بكەيت.

جەیک وود: کارێکی نوێ بۆ سەربازە کۆنەکان-- چارەسەرکردنی کارەسات

TEDxSanDiego

جەیک وود: کارێکی نوێ بۆ سەربازە کۆنەکان-- چارەسەرکردنی کارەسات
551,463 views

دوای چەند مانگ و چەند ساڵێک لە شەڕکردن لە دەرەوەی وڵات، % ٩٢ ی سەربازە ئەمەریکییەکان دەیانەوێت درێژە بە خزمەتیان بدەن؛ لە کاتێکدا، کارەساتە سروشتییەکان جیهان وێران دەکەن. ئەم دوو مەسەلەیە چ خاڵێکی هاوبەش هەیە لە نێوانیاندا؟ سەرۆکی تیمێکی سەربازی، جەیک وودباسێک دەخاتە ڕوو، کە چۆن سەربازەکان دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندییان هەبێت بە کاردانەوەی کارەساتەکان و لە ئەنجامیشدا، ئامانج و نرخی خۆیان و کۆمەڵگاش بەدەست بهێننەوە. .

مات کیڵینگ وۆرس : دەتەوێ دڵخۆشتر بیت ؟ کەمێک لەگەڵمان بە

TEDxCambridge

مات کیڵینگ وۆرس : دەتەوێ دڵخۆشتر بیت ؟ کەمێک لەگەڵمان بە
3,206,661 views

لە چ کاتێکدا خەڵکی زۆر دڵخۆشن؟ بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەم پرسیرە، مات کیڵینگ ۆرس پڕۆگرامێکی درووست کردووە، بەدوای دڵخۆشییەکانتدا بگەڕێ، و زانیاری لە بەرنامەکەدا تۆمار بکە لەبارەی دڵخۆشیتەوە. هەندێک لە دەرئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکان ئەوەیە کە مرۆڤ لەو کاتەنەدا زۆر دڵخۆشە کە ون دەبێت، لەو کاتانەشدا کە ڕاڕایە دڵخۆش نابێت

ئادەم گارۆن: پیاوی تەندروستتر، هێشتنەوەی سمێڵ

TEDxToronto 2011

ئادەم گارۆن: پیاوی تەندروستتر، هێشتنەوەی سمێڵ
739,941 views

ئادەم گارۆن سمێڵی هەیە و بۆ مەبەستێکی باشیش هێشتوویەتیەوە. لە نۆڤەمبەردا گارۆن پلانێکی دانا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەئاگابونی خەڵک لەسەر تەندروستی پیاوان، بەوەی پیاوان هەموو مانگی نۆڤەمبەرێک سمێڵیان بهێڵنەوە. ئەمەش بە گرەوێک دەستی پێکرد لە باڕێکدا لەساڵی ٢٠٠٣. ئێستا بووەتە جووڵەیەکی جیهانی کەلە ساڵی ڕابردوودا ١٢٦ ملیۆن دۆلاری پێکهێناوە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات .

گاری گرینبێرگ: ڕوونکردنەوە جوانەکانی نانۆ بۆ جیهانەکەمان

TEDxMaui

گاری گرینبێرگ: ڕوونکردنەوە جوانەکانی نانۆ بۆ جیهانەکەمان
1,118,591 views

کاتێک وێنەیەکی فۆتۆگرافی لە ژێر مایکرۆسکۆبێکی ٣ دوریدا دادەنێین، دەنکە لمەکان وەک پارچەی ڕەنگاوڕەنگی شیرینی و نێرە ئەندامەکانی گوڵێک وەک منارەیەکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەون کە لەناو پارکێکدا بن، گاری گرینبێرگ شتە هەست بزوێنەرەکانی ئەم جیهانەمان بۆ دەگێڕێتەوە

هانا برێنچەر: نامەی خۆشەویستی بۆ کەسانی نەناسراو

TED@New York

هانا برێنچەر: نامەی خۆشەویستی بۆ کەسانی نەناسراو
2,170,009 views

دایکی هانا برێنچەر بەردەوام نامەی بۆ ئەو دەنووسی. بۆیە کاتێ هەستی بە بێتاقەتی و خەمۆکی کرد دوای دەرچوونی لە کۆلێژ، ئەوەی کرد کە لەگەڵ سروشتی دەرۆشت -- نامەی خۆشەویستی نوسی و بۆ خەڵکی نەناسراوی بەجێ دەهێشت تا بیدۆزنەوە. ئەم کارە بووە دەستپێشخەرییەکی جیهانی، جیهان پێویستی بە نامەی خۆشەویستی زیاترە، کە نامە دەستنوسەکان دەگەیەنێ بە کەسانێ کە پیویستیان بە هاندانە.

مارکۆ تێمپێست: سیحر کردنێکی سەیر بە وەرەقە

TEDGlobal 2012

مارکۆ تێمپێست: سیحر کردنێکی سەیر بە وەرەقە
2,055,482 views

کارتەکان، ژمارەکانیان، ڕەنگەکانیان نیشانەن بۆ وەرزەکان، سوڕەکانی مانگ و هەروەها بڕۆژژمێر.مارکۆ تێمپێست چاویلکەیەکی تایبەت لەچاو دەکات و سیحرێک دەکات بە کارتەکان کە تا ئێستا شتی واتان نەبینیوە.لە کاتی کارکردندا شتێک دەگێڕێتەوە. (ئەم بەرنامەیە کێشەی تیا دروست دەبێت ئەگەر سەیری ڤێرژنە ئەسڵییەکەی بکەیت بەڵام ئەگەر وا نەبێت بەتەواوی وەک ڕاستەوخۆ دەبینرێت لە تێد وە هەروەها هەموو شتەکان ڕاستەوخۆ دەبینرێن.

جۆرجێت موڵهایەر: تراژیدیای هەتیوخانەکان

TEDSalon London Spring 2012

جۆرجێت موڵهایەر: تراژیدیای هەتیوخانەکان
862,164 views

هەتیوخانەکان هەم پارەیان زۆر تێ دەچێت و هەم دەبنە هۆی درووستکردنی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی لە منداڵاندا-- ئەی کەواتە بۆچی ئەم ڕێژە زۆرر هەیە ؟ جۆرجێت موڵهایەر بە شێوەیەکی زۆرئازاردەر باس لە تراژیدیای ناو هەتیوخانەکان دەکات داوامان لی دەکەت کە ڕیشە کێشیان بکەین و شیوازی تر بدۆزینەوە بۆ خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە

سانجای پرادهان : چۆن زانیاری شەفاف دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکاریە نێودەڵەتیەکان

TEDGlobal 2012

سانجای پرادهان : چۆن زانیاری شەفاف دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکاریە نێودەڵەتیەکان
514,973 views

چۆن دەتوانین لەوە دڵنیا بین کە هاوکاریە داراییەکان کە بە مەبەستی بەرەوپێش چوون دەدرین پێشکەش بە کەسانی شایستە دەکرێن ؟ سانجای پرادهان کە لە بانکی جیهانی کار دەکات باسی ٣ خاڵ دەکات بۆ ئەوەی ئەو هەوڵەی لەم پێناوەدا دەدریت زۆرترین کاریگەری هەبێت . یەک شت زۆر گرنگە لەم کارەدا ئەویش یەکخستنی هەموو ئەو کەسانەی کە لەم پێناوەدا کار دەکەن .

لێمن سیسای: منداڵی دەوڵەت

TEDxHousesOfParliament

لێمن سیسای: منداڵی دەوڵەت
905,635 views

ماوەیەکی دوور و درێژە کە ئەدەب لە دەوری بێ دایک و باوکەکان دەسوڕێتەوە، هەر لە موساوە تاوەکو سەندرێلا و ئۆلیڤەر تویست و هاری پۆتەر. کەواتە بۆچی زۆرێک لە منداڵە بێ دایک و باوکەکان چیرۆکی ژیانی خۆیان دەشارنەوە؟ شاعیر و نووسەر لێمن سیسای چیرۆکی بەردەوامی خۆی دەگێڕێتەوە

رۆری ستیوارت: بۆچی دیموکراسی گرنگە

TEDxHousesOfParliament

رۆری ستیوارت: بۆچی دیموکراسی گرنگە
959,226 views

رۆری ستیوارتی بەڕیتانی ئەوە دەخاتە ڕوو کە خەڵک خەریکە بڕوایان بە دیموکراسی نامێنێت. دیموکراسی نوێی عێراق و ئەفغانستان بەتەواوی گەندەڵە لە کاتێکتا لە بەڕیتانیا % ٨٤ خەڵک دەڵێن باری ڕامیاری لەباشیدا نییە. لەم گفتوگۆ گرنگەدا ستیوارت بانگەوازیی دەکات بۆ دیسانەوە بنیات نانەوەی دیموکراسی.بەوەش دەست پێدەکات بۆچی دیموکراسی گرنگە،وەک ئامێرێک نا بەڵکوو وەک بیرۆکەیەک.

هیثەر برۆک: جەنگی من لە پێناو نیشاندانی گەندەڵییەکانی حکومەتدا

TEDGlobal 2012

هیثەر برۆک: جەنگی من لە پێناو نیشاندانی گەندەڵییەکانی حکومەتدا
997,335 views

ڕۆژنامە نووس (هیثەر برۆک) دەڵێت: سەرکردەکانمان پێویستیان بە لێپرسینەوە هەیە. هەروەها دەڵێت پێویستە ئابڕوچونەکان دەربارەی بەڵگەنامەی خەرجیەکانی پەرلەمانتارە بەریتانیەکان بزانین لە ساڵی ٢٠٠٩ دا. هیثەر برۆک هانمان دەدات کە پرسیار بکەین دەربارەی سەرکردەکانمان لە پۆستەکانیاندا وەک ئازادی لە داواکردنی زانیاریدا... تاکو لە کۆتایدا هەندێک لە وەڵامەکانمان دەست بکەوێت

مێلیشا مارشال: بە شێوەیەکی بێزارکەر ونا ئاشکرا  قسەم بۆ دەکەیت

TEDGlobal 2012

مێلیشا مارشال: بە شێوەیەکی بێزارکەر ونا ئاشکرا قسەم بۆ دەکەیت
2,462,860 views

مێلیسا مارشاڵ پەیامێک بۆ هەموو زانایان دەنێرێت (لە لایەن ئەو کەسانەوە کە زانا نین) وە دەڵێت : ئێمە ئەو شتەمان بە دڵە کە ئێوە دەیکەن بۆیە بۆمان باسبکەن چی دەکەن بەڕێگەیەک کە بتوانین تێی بگەین. تەنها لە٤ خولەکدا ئامۆژگاری باش باس دەکات سەبارەت بە پێشکەشکردنی بیرۆکەی زانستی ئاڵۆز بۆ کەسانێکی سادە.

تیم لێبریچ: سێ ڕێگا (سودمەند) بۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵ بەسەر کارمەندەکانتدا

TEDGlobal 2012

تیم لێبریچ: سێ ڕێگا (سودمەند) بۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵ بەسەر کارمەندەکانتدا
1,029,270 views

ئەو ڕۆژانە ڕۆشتن کە کەسێک، کۆمپانیایەک یاخود گروپێک بتوانن بە تەواوەتی سومعەی خۆیان بپارێزن-- چاتەرەکان و ئەو کەسانەی بە شێوازێکی هەڕەمەکی قسە دەکەن، باس لە لەدەستدانی کۆنترۆڵی تۆ دەکەن بەسەر گروپەکەتدا-- تیم لێبریج پێشنیاری سێ بیرۆکەی گەورە دەکات بۆ قبوڵ کردنی لە دەستدانی کۆنترۆڵ، تەنانەت ڕێوشوێنیشی بۆ دادەنێت

ماوریزۆ سیراکینی: نهێنیە زیندوەکانی وێنەکان

TEDGlobal 2012

ماوریزۆ سیراکینی: نهێنیە زیندوەکانی وێنەکان
778,034 views

مێژووی هونەر زۆر دورە لەوەی کە پێناس کراوە. ئەندازیار ماوریزۆ سیراکینی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ گەڕاوە بەدوای وێنەی ' شەڕی ئەنگاریا' ی لیۆناردۆ داڤنشیدا. وە لە کاتی گەڕانەکەدا بۆی دەرکەوتووە کە چەندین وێنە مێژوویەکی دورودرێژیان هەیە. ئایا ئەو مێژووە پێویستە لەگەڵ وێنەکەدا بخرێتە ڕووی بینەران؟

بیو لۆتۆ + ئامی ئۆو تێل : زانست بۆ هەموانە، تەنانەت منداڵانیش

TEDGlobal 2012

بیو لۆتۆ + ئامی ئۆو تێل : زانست بۆ هەموانە، تەنانەت منداڵانیش
1,504,898 views

زانست و یاری لە چ شتێکدا هاوبەشن؟ بیۆلۆتۆ پێی وایە کە هەمووان( تەنانەت منداڵانیش) دەبیت مومارەسەی زانست بکەن و بەناو پڕۆسەی دۆزینەوەدا بڕۆن تاکو دیدەکانیان بگۆڕن، ئامی ئۆو تێلی ١٢ ساڵان لەگەڵیدا بەشدارە کە لەگەڵ ٢٥ هاوپۆلیدا بڵاوکراوەیەکیان دەرکردووە بە ناوی ' پڕۆژەی هەنگەکانی بلاکاوتن' کە بە دەستەواژەی ڕۆژێک لە ڕۆژان دەستپێ دەکات

ڕوبی واکس: چی زۆر هەزەلییە دەربارەی نەخۆشی دەروونی؟

TEDGlobal 2012

ڕوبی واکس: چی زۆر هەزەلییە دەربارەی نەخۆشی دەروونی؟
2,813,839 views

روبی واکس دەڵێت نەخۆشیەکانی جەستە بەزەیی بەدەست دەهێنن بەڵام نەخۆشیە دەروونیەکان بەدەستی ناهێنن. بۆچی؟ بە وزەیەکی زۆر و کۆمیدییەوە، واکس باسی خەمۆکی دە ساڵ پێش ئێستە دەکات و هانمان دەدات کۆتایی بە نەخۆشییە دەرونییەکان بهێنین

ڤیکی ئاریۆ: با خۆمان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا ئامادە بکەین

TEDGlobal 2012

ڤیکی ئاریۆ: با خۆمان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا ئامادە بکەین
1,170,050 views

با باری ڕامیاری بخەینە لاوە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە گۆڕانی کەش و هەوا لە ڕوداندایە ئێستا. وەک ڤیکی ئاریۆ دەڵێت ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ماڵەکانمان و شارەکانمان ئامادە بکەین بۆ ئەو بۆ گۆڕانی نوێی کەش و هەوا و مەترسی ڕودانی لافاو و وشکە ساڵی و ڕەنگە هیچیش لەوانە ڕوونەدات. ئەم گفتوگۆیە دەوڵەمەند دەکات بە خستنە ڕووی پڕۆژەی شارەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.، وە هەروەها نمونەی بیرکردنەوە لە داهاتوومان پیشان دەدات..

ئاریس ڤێنتیکیدس: دروستکردنی هەستی نەخشەکان

TEDxDublin

ئاریس ڤێنتیکیدس: دروستکردنی هەستی نەخشەکان
715,612 views

دیزاینەری نەخشەسازی ئاریس ڤێنتیکیدس گرنگی بەو نەخشانە دەدات کە لە مێشکی خۆماندا دروستی دەکەین کاتێک لە شارێکدا دەسوڕێینەوە. ئەم نەخشانە لە نەخشەی جادەو بان ناچن بەڵکوو زیاتر لە نوسین و وێنە دەچن. وێنەی خەیاڵین کە پەیوەندی نێوان شوێنەکان دەردەخەن. چۆن ئێمە دەتوانین لەم نەخشە خەیاڵییانەوە فێرببین بۆ ئەوەی نەخشەی باشتری ڕاستی دروست بکەین؟ وەک تاقیکردنەوەیەک ئاریس نەخشەی پاسی دوبلین دروست دەکاتەوە.