TED Talks with Kurdish transcript

دەیڤید گڕادی: چۆن جیهان ڕزگاردەكەیت ( یان  خۆت) لە چاوپێكەوتنە خراپەکان

TED@State Street Boston

دەیڤید گڕادی: چۆن جیهان ڕزگاردەكەیت ( یان خۆت) لە چاوپێكەوتنە خراپەکان
2,459,605 views

کۆبونەوەی خراپ و بێبەرهەم و چاوپێکەوتنە زۆرەکان وەك دەردێك وان بۆ جیهانی بازرگانی. ئەم ڕەفتارانە، وا دەکەن ئەو کەسانەی کاردەکەن، خەمبارببن. دەیڤید گڕادی هەندێك بیرۆکەی هەیە بۆ وەستاندنی هەموو ئەمانە.

ئیمان محمد: بوێری گۆتنی چیرۆکێکی شاراوە

TED2014

ئیمان محمد: بوێری گۆتنی چیرۆکێکی شاراوە
1,474,554 views

ئیمان محمد یەکێکە لە ژنە وێنەگرە دەگمەنەکانی کەرتی غەزە. هەرچەندە لە لایەن کۆمەڵێک کوڕی هاوپیشەیەوە دژایەتی دەکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ژن بوو، ئەو مۆڵەتەی پێدرابوو تا بچێتە ناو کۆمەڵێک شوێنەوە، کە پێشتر بە هیچ پیاوێک نەدرا بوو. لەم کورتە ڤیدیۆیەدا، ڕەخنە لە نەرێتی جیاوازی ڕەگەزی دەگرێت لە کۆمەڵگەکەیدا. بە باسکردنی کۆمەڵێک چیرۆکی شاراوە.

مۆش سافدی: چۆن وارخانەکانمان بنیات بنێنەوە؟

TED2014

مۆش سافدی: چۆن وارخانەکانمان بنیات بنێنەوە؟
1,771,800 views

لە ساڵی ١٩٦٧، مۆش ساففی دووبارە بیری لە بینا و وارخانە تاکەکان کردەوە، درووستکردنی 'ژینگەی ٦٧' کە هەستێکی بێوێنەیی کراوە دەدات بە هەر یەکەیەک. نزیکەی ٥٠ ساڵ دواتر، ئەو باوەڕی وایە کە پێویستی ئەم جۆرە بینایە لە هەموو شت مەزنترە لە ئێستادا. لە ئاخاوتنێکی کورتدا، سافدی پێوانەی زنجیرەیەک پڕۆژە دەکات و باڵاخانە بەرزەکان لا دەبات و رێ بە ڕۆشنایی دەدات بێتە ناو شارە جەنجاڵەکانەوە .

جولیان ترێژەر: چۆن بەشێوەیەک قسە بکەین خەڵک بیانەوێت گوێبگرن

TEDGlobal 2013

جولیان ترێژەر: چۆن بەشێوەیەک قسە بکەین خەڵک بیانەوێت گوێبگرن
40,379,785 views

قەت هەستت کردووە قسە دەکەیت بەڵام کەس گوێناگرێت؟ جولیان ترێژەر لەمەدا یارمەتیدەر دەبێت. لەم قسەکردنە سودبەخشەیدا، پسپۆڕە دەنگییەکە نیشانی دەدات ڕێگاکانی قسەکردنی بەهێز چین -- لە چەند ڕاهێنانێکی دەنگی ئاسانەوە بۆ ڕێنمایی لەسەر شێوەی قسەکردن. هەندێک قسە کە لەوانەیە وا لە جیهان بکات جوانتر بێت.

کێڤن بریگس: پردی نێوان خۆکووشتن و ژیان

TED2014

کێڤن بریگس: پردی نێوان خۆکووشتن و ژیان
5,482,244 views

بۆ چەندین ساڵ ئەفسەر کێڤن بریگس کارێکی قورس و نائاسایی و سەیری هەبوە: دەوریەی کردووە بە کۆتای باشوری پردی گۆڵدن گەیتی سان فرانسیسکۆ، شوێنێکی بەبرەو بۆ هەوڵەکانی خۆکووشتن. لە قسەکردنێکی پڕ بایەخ و قوڵدا بریگس چیرۆکی ئەوانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە قسەی لەگەڵکردون و گوێی لێگرتوون کاتێک لەسەر پردی ژیان وەستاون. ئامۆژگارییەکی بەنرخ پێشکەش دەکات بۆ ئەوانەی کەسێکی خۆشەویستیان بیر لە خۆکووشتن دەکاتەوە.

وێندی چەنگ: ئۆتیزم - ئەوەی دەیزانین و ئەوەی هێشتا نایزانین

TED2014

وێندی چەنگ: ئۆتیزم - ئەوەی دەیزانین و ئەوەی هێشتا نایزانین
3,896,604 views

لەم وتە پڕ راستىیەدا، (وێندی چەنگ)ی شارەزای جینەکان باسى ئەو زانیارییانە دەکات کە لەبارەی ناڕێکی ئۆتیزمەوە دەیزانین - بۆ نمونە، ئۆتیزم چەندین هۆکاری هەیە کە رەنگە پێکەوە گرێدرابن. لەودیو نیگەرانییەکان لەبارەی دەستنیشاکردنی ئەم ناڕێکىیە، چەنگ و تیمەکەی بایەخ بەو بابەتانە دەدەن کە لە رێگەی لێکۆڵینەوە و چارەسەر و گوێگرتنی وردەوە بەدەستمان هێناون.

ستافی تێد: شانۆی مۆسیقی، ئەوە TEDە

TED Studio

ستافی تێد: شانۆی مۆسیقی، ئەوە TEDە
800,223 views

ئایە لە ناختدا وتاری TEDهەیە، تەنها خەریبێت بتەقێتەوە و بێتە دەرەوە؟ با وەک گاڵتەیەک وەری بگرین. گەشتی مۆسیقا بۆ "وتارەکەت پێشکەش بکە." پەیامی خۆشەویستی مۆسیقی بۆ قسەکەرەکانمان --نوسراوە، ئاڕاستە کراوە و ئەنجام دراوە لەلایەن ستافی TED.

زەیودین یوسفزای: کچەکەم ، مەلالە

TED2014

زەیودین یوسفزای: کچەکەم ، مەلالە
2,536,881 views

مامۆستایەکی پاکستانی زەیودین یوسفزای، ئەو ڕاستیە سادەیە بە بیر جیهان دەهێنەتەوە کە زۆر کەس نایانەوێت گوێیان لێبێت : ئافرەتان و پیاوان دەبێت هەلی یەکسانیان بۆ برەخسێنرێ لە بوارەکانی خوێندن ،خۆبەڕێوەبەری ، وە ناسنامەی سەربەخۆ. ئەم پیاوە چیرۆکی ژیانی خۆی وکچەکەی (مەلالە) کە لەلایەن تالیبانەوە لە ٢٠١٢ تەقەی لێدەکرێت بەهۆی پێداگیری کردنی بۆ چوون بۆ خوێندنگە دەگێڕێتەوە. " بۆچی کچەکەم زۆر بەهێزە؟ " ". یوسفزەی دەڵێت "چونکە من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند

ڕیان هۆڵادای: بۆ ئەوەی گوێت لەو میوزیکە بێت پێویستە بە جەستە لەوێ بیت.

TED@BCG San Francisco

ڕیان هۆڵادای: بۆ ئەوەی گوێت لەو میوزیکە بێت پێویستە بە جەستە لەوێ بیت.
1,348,704 views

هەندێک جار پیشەسازی میوزیک بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بدۆزێتەوە، تێیکۆشاوە لە جیهانی دیجیتاڵدا. لەو ئاخاوتنە جوانە ، هاوەڵی تێد ڕیان هۆڵادای پێمان دەڵێت بۆچی ئەو تاقیکردنەوە دەکات بەم شتەی کە ناوی ناوە 'وشیارکردنەوە شوێن بە میوزک'. ئەم کارە بەرنامە داڕێژراوە مۆسیقایە، سەدان پارچە ڕیتمی جوگڕافی میوزیکی تێدایە کە بەس کاتێک کار دەکات کە گوێگر بە جەستە نزیک لەوێ بێت. (وێنە کێشراوە تێد@بی سی جی 'کۆمەڵەی بۆستن بۆ ڕاوێژکاری'

مەیسون زەید: ٩٩ کێشەم هەیە .....ئیفلیجی تەنها یەک دانەیە

TEDWomen 2013

مەیسون زەید: ٩٩ کێشەم هەیە .....ئیفلیجی تەنها یەک دانەیە
10,708,171 views

"من ئیفیلیجی مێشکم هەیە. هەمیشە دەلەرزم، "مەیسون زاید ئەمە دەڵێ لە سەرەتای وتە جوانە کۆمیدیەکانی (هەر بەڕاستی کۆمیدییە) " من وەک ئەوەم محمد علی و شەکیرا یەکیان گرتبێ" بە شانازییەوە کۆمیدیانی عەرەبی ئەمریکی دەمانباتە گەشتێک دەربارەی سەرکێشیەکانی وەک ئەکتەر، کۆمیدیانی سەر شانۆ، مرۆڤدۆست و یارمەتیدەری کەمئەندامان.

ئەندرو سۆلۆمۆن: خەمۆکی، نهێنییەکەی هاوبەشی دەکەین

TEDxMet

ئەندرو سۆلۆمۆن: خەمۆکی، نهێنییەکەی هاوبەشی دەکەین
10,174,764 views

پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە، بەڵکو زیندوێتییە، و ئەوە زیندوێتی بوو کە لەوە ئەچوو لێم بچێتە دەرەوە لەو ساتەدا. لە پێشکەشکردنێکی یەکسان لە جوانبێژی و تێکشکێنەریدا ئەندرو سۆلۆمۆنی نوسەر دەتبات بەرەو تاریکترین بەشەکانی مێشکی لەو ساڵانەدا کە بەرەنگاری خەمۆکی بووەتەوە. کە ئەوەش وایلێکردووە گەشت بکات بە جیهاندا و چاوی بکرێتەوە و چاوی بەو کەسانەی تر بکەوێت کە خەمۆکییان هەیە -- سەرسام بوو بەوەی، تا زیاتر قسە بکات خەڵکی زیاتر هەوڵ دەدات چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە

چۆن بینا دروست بکه‌ین به‌ به‌کارهێنانی قوڕ.... وه‌ کۆمه‌ڵگاش

TEDCity2.0

چۆن بینا دروست بکه‌ین به‌ به‌کارهێنانی قوڕ.... وه‌ کۆمه‌ڵگاش
1,009,720 views

فرانسسیس به‌ڕاستی زانی چی بکات دوای ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری بیناسازی به‌ده‌ست هێنا...ویستی بگه‌ڕێته‌وه‌ نیشتمانی خۆی (گاندۆ) له‌ بۆرکینا فاسۆ، تا یارمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی بدات و به‌ری ڕه‌نجی خوێندنه‌که‌ی بدورێته‌وه‌. له‌م گفتوگۆیه‌ سه‌رنجڕاکێشه‌دا، فرانسیس هه‌ندێک له‌و بینایه‌ جوانانه‌ نیشان ده‌دات که‌ به‌ یارمه‌تی ئه‌و دروست کراوه‌ له‌ گونده‌ بچوکه‌که‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا، که‌ شایه‌نی خه‌ڵاتی سه‌رکه‌وتنه‌ ئه‌ویش دروست کردنی قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه‌ له‌ قوڕ به‌ یارمه‌تی ته‌واوی گونده‌که‌.

سالی کۆهان: با هەستی ڕاستەقینە ئەزموون بکەینەوە

TED@NYC

سالی کۆهان: با هەستی ڕاستەقینە ئەزموون بکەینەوە
2,012,109 views

شڕۆڤەکاری سیاسی، سالی کۆهن: ئێستا کاتیەتی کە لیبڕاڵەکان و پارێزگارەکان کار بۆ سەرخستنی سیاسەتە جیاوازەکەیان بکەن. و گوێ بۆ یەکتر ڕابگرن. لەو ئاخاوتنە گەشبینەدا، کۆهان وەک هاوڕەگەزبازێکی پێشکەوتووی وتەبێژی سەرەکی فۆکس نیوس، باسی ئەزموونی خۆی دەکات. سالی دەڵێت: ئەمە دەربارەی ڕیفۆرمی سیاسی نییە هەندەی دەربارەی ڕیفۆرمی هەست، سۆز ڕێزگرتنە.

دەیڤد ستیندڵ-راست: دەتەوێت دڵخۆش بیت؟ سوپاسگوزاربە

TEDGlobal 2013

دەیڤد ستیندڵ-راست: دەتەوێت دڵخۆش بیت؟ سوپاسگوزاربە
7,468,760 views

ئەوەی هەموو مرۆڤ هاوبەشە تیایدا ئەوەیە هەمووی دەیەوێت دڵخۆشبێت، وەک دەیڤد ستیندڵ ڕاستی قەشە و زانای نێوئاینەکان دەیڵێت. و وەک ئەو دەڵێت، دڵخۆشی لە سوپاسگوزارییەوە لەدایک دەبێت. وانەیەکی ئیلهام بەخش بۆ خاوبوونەوە، سەیرکردنی ئەوەی بۆ کوێ دەچیت، و لەسەروو هەموو شتێکەوە، سوپاسگوزار بوون.

موحەمەد عەلی: گرێدانا دناڤبەرا بێ کاری و تیرورێ دا

TEDCity2.0

موحەمەد عەلی: گرێدانا دناڤبەرا بێ کاری و تیرورێ دا
1,077,230 views

بۆ کەسێن گەنج و بێ کار د باژێرێن مەزن یێن جیهانێ دا، خەونێن دەرفەت و زەنگینییێ دبنە ڕاستی -- بەلـێ پا گەلەک جاران ژبەرکو ئەو ب شێوەیەکێ گران یێن هاتینە چەکدارکرن ژ لایێ گروپێن تیرورستان و رێکخراوێن .دی یێن توندوتیژ ڤە مافێن مروڤی موحەمەد عەلی پالددەت کو چیروکێن ڕەسەن یێن موقەدیشو بێژیت داکو کەیسەکا ب هێز دروست بکەت بۆ هەمبێز کرنا داهێنانان بۆ خودان هیڤی و گەنجێن باژیرێن مە.

کێلی سوازی: ئەو ژیانەی کە بە مەرگ کۆتایی نایەت

TEDMED 2013

کێلی سوازی: ئەو ژیانەی کە بە مەرگ کۆتایی نایەت
1,731,286 views

لە تانا تۆراجا، زەماوەندەکان و هاتنە دونیاکان ئەو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییانە نین کە کۆمەڵگەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لەم بەشەی ئەندەنۆسیادا، پرسە گەورە و زلەکان سەنتەری ژیانی کۆمەڵایەتی پێک دەهێنن. ئادەمیزادناس، کێلی سوازی، تیشک دەخاتە سەر ئەم کەلتورە، کە تیایدا لاشەی خزمە مردووەکان گرنگییان پێ دەدرێت تەنانەت بۆ چەندین ساڵیش دوای کۆچکردنییان. لە کاتێکدا کە ئەمە بە لای بیروباوەڕە ڕۆژئاواییەکانەوە سەیرە، ئەو دەڵێت، کە ڕەنگە ئەمە ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستتری ئەو ڕاستییە بێت کەوا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خۆشەویستانماندا بەو ئاسانییە کۆتایی پێ نایەت لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەناسەدان. لە تێدمێد وێنە گیراوە

مای ئیل خەلیل: درووستکردنی ئاشتی ماراسۆنێکە

TEDGlobal 2013

مای ئیل خەلیل: درووستکردنی ئاشتی ماراسۆنێکە
5,268,496 views

لە لوبنان، ساڵانە یەک تەقەکردن هەیە کە بەشێک نییە لە دیمەنێکی توندوتیژی: دەنگی دەستپێکردنی ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەیروت. لەم پێشکەشکردنە بێوێنەیەدا، دامەزرێنەری ماراسۆنەکە مەی ئیل خەلیل بۆمان ڕووندەکاتەوە بۆچی باوەڕی وایە بۆنەیەکی ڕأکردنی ٢٦.٢ میلی دەکرێت وڵاتێک کۆبکاتەوە کە بۆ ماوەی چەندین دەیەیە سیاسەت و ئاین دایبڕیوە، ئەگەر تەنیا بۆ ڕۆژێکیش بێت لە ساڵەکەدا.

رەسڵ فۆستەر: بۆچی دەنووین؟

TEDGlobal 2013

رەسڵ فۆستەر: بۆچی دەنووین؟
8,011,042 views

رەسڵ فۆستەر زانای دەماری بواری کاتژمێری ڕۆژانەی لەشە: زانستەکەی پەیوەستە بە سووڕی خەوی مێشکەوە. و دەپرسێت: چی دەزانین لەسەر خەو؟ وەک دەردەکەوێت ئەوەندە نازانین لەسەر ئەو شتەی سێ یەکی ژیانمانی پێ بەسەردەبەین. لەم قسەکردنەیدا، فۆستەر سێ بیردۆزی بەبرەو باسدەکات لەسەر ئەوەی بۆچی دەخەوین، و هەروەها باسی هەندێک بیروباوەڕ لەسەر ئەوەی لە تەمەنە جیاجیاکاندا چەندێک خەومان دەوێت -- وباسی هەندێک بەکارهێنانی نوێی خەو دەکات وەک پێشبینیکەری نەخۆشی دەروونی.

پیاوە خەواڵو کوڕی بانجۆ: مۆسیقای هەمەچەشنی بلو لە نیو جێرسیەوە

TED2013

پیاوە خەواڵو کوڕی بانجۆ: مۆسیقای هەمەچەشنی بلو لە نیو جێرسیەوە
7,302,577 views

جۆنی، تۆمی و ڕۆبی هەر سێک برا تەمەنیان لە ١٦ ساڵانە و خەڵکی نیو جێرسین. نیو جێرسی ویلایەتێکی ئەمریکایە کە بە ویلایەتی گۆرانیبێژی بلو، ئێڕل سروگس، ناسراوە. ئەم برایانە گۆرانی بلوگراس و چەند گۆرانیەکی تایبەت بە خۆیان لە تەمەنێکی زۆر بچووک دەچڕن. لەم ڤیدیۆیەدا، سێ گۆرانی خۆشی ئارام لە چەند ئاستێکی جیاواز دەچڕن. مۆسیقایی گۆرانیەکانیان لە گیتار، بانجۆ و کەمانچە پێکدێت.

لیسا بو: چۆن کتێبەکان مێشکت کراوە دەکەن

TED2013

لیسا بو: چۆن کتێبەکان مێشکت کراوە دەکەن
4,963,279 views

چى ڕوودەدات ئەگەرلە منداڵیەوە خەونێکت هەبووبێت بەڵام نەهاتبێتە دى؟ هەروەک لیسا بو خۆى گونجاند بوو لەگەڵ ژیانە نوێیەکەى لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەو گەڕاوە بۆ کتێبەکان بۆ ئەوەى مێشکى فراوان بکات وڕێڕەوێکى نوێ بۆخۆى بدۆزێتەوە. ئەوڕێگە تایبەتیەکەى خۆی، خۆشەویستی و قسە تایبەتیەکانی سەبارەت بە جادووی کتێبەکان لەگەڵمان هاوبەش دەکات.

شاولان: فێربە چۆن چینی بە ئاسانی بخوێنیتەوە

TED2013

شاولان: فێربە چۆن چینی بە ئاسانی بخوێنیتەوە
4,781,742 views

‎بۆ بیانییەکان، فێربوونی زمانی چینی بۆ قسەکردن ئەرکێکی سەختە. بەڵام فێربوونی خوێندنەوەیەکی جوان، زۆرجار پیتە ئاڵۆزەکانی زمانی نووسراوی چینی لەوانەیە زۆر سەخت نەبێت. شاولان وانەیەکی سادە پیشان دەدات بۆ زانینی بیرۆکەی پشت پیتەکان و ماناکانیان -- دروستکردنی لە چەند شێوەی سادە بۆ چەمکی ئاڵۆزتر. ناوی لێ دەنێین چینی ئاسان.

ئەنجێلا لی دەکوێث: کلیلی سەرکەوتن؟ کۆڵنەدان

TED Talks Education

ئەنجێلا لی دەکوێث: کلیلی سەرکەوتن؟ کۆڵنەدان
19,500,078 views

ئەنجێلا لی دەکوێث وازی لە کارە خوازراوەکەی راوێژکاری هێنا و بو بە مامۆستای بیرکاری پۆلی حەوت لە قوتابخانەیەکی گشتی نیویۆرک. زۆر بە خێرایی بۆی دەرکەوت کە توانای زیرەکی IQ تاکە هۆکار نیە بۆ جیاوازی نێوان خوێندکارە سەرکەوتووەکان و ئەوانەی کە ئاستیان خراپە. لێرەدا ئەنجێلا باسی تیۆرییەکی دەکات بەناوی "کۆڵنەدان"ەوە وەک دیاریکەرێکی سەرکەوتن.

ڕامزی موسالەم: سێ یاسا بۆ هاندانی فێربوون

TED Talks Education

ڕامزی موسالەم: سێ یاسا بۆ هاندانی فێربوون
3,067,874 views

بۆ ئەوەی ڕامزی موسالەم مامۆستای کیمیا لە خەونی قوڵی ١٠ساڵەی خوێندنی بێ ڕوح بەخەبەر بێت، دەبوو بە پرۆسەیەکی مەترسیدار تێپەڕێت. ئەو پرۆسەیە هانی ڕامزی دا بیر بکاتەوە و لە کڵاسەکانی هەوڵی هاندانی زانینخوازی فێرخوازەکانی بدات. لەم ئاخاوتنە کەسییە کورتەدا، موسالەم سێ یاسا بۆ هاندانی خەیاڵی فێرخوازان و هاندانی فێرخواز بۆ چێژبینین لەو بابەتانی دەیخوێنن پێشکەش دەکات.

ریتا پیرسن: هەموو منداڵێک پاڵەوانێکی دەوێت

TED Talks Education

ریتا پیرسن: هەموو منداڵێک پاڵەوانێکی دەوێت
10,893,254 views

ریتا پیرسن، کە ماوەی ٤٠ ساڵە مامۆستایە، جارێکیان هاوپیشەیەکی پێی وتوە، "بۆ ئەوە پارەم نادەنێ منداڵەکانم خۆشبوێت." وەڵامەکەی ئەمیش ئەوە بووە "منداڵان لەوانەوە فێرنابن کە خۆشیان ناوێن." زەنگێکی بە ئاگا هێنانەوە بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەی باوەڕیان بە قوتابییەکانیان بێت و لەسەر ئاستێکی کەسی و مرۆفی و ڕاستەقینە پەیوەندیان لەگەڵ ببەستن.

نیلۆفەر مێرچنت: کۆبونەوەت هەیە؟ پیاسەیەک بکە

TED2013

نیلۆفەر مێرچنت: کۆبونەوەت هەیە؟ پیاسەیەک بکە
3,297,237 views

نیلۆفەر مێرچنت پێشنیاری بیرۆکەیەکی بچوک دەکات کە دەتوانێت کاریگەری گەورە بکاتە سەر ژیان و تەندروستیت: جاری داهاتو کە کۆبونەوەیەکی دو قۆڵیت هەبو، بیکە بە کۆبەنەوە بەدەم پیاسەکردنەوە و بهێڵە لە کاتی قسەکردن و پیاسەکردنەکەدا بیرۆکە بڕژێتە دەرەوە.

دەیڤد پۆگ: ١٠ ئامۆژگاری تەکنەلۆجی بۆ پاشەکەوتکردنی کات

TED2013

دەیڤد پۆگ: ١٠ ئامۆژگاری تەکنەلۆجی بۆ پاشەکەوتکردنی کات
5,098,535 views

ستون نوسی تەکنەلۆجی، دەیڤد پۆگ باس لە 10 ئامۆژگاری زیرەکانەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئامێری مۆبایلی زیرەک و کامێرا دەکات. هەمو ئەو شتانە هەن، بەڵام رەنگە لانی کەم یەکێکیان نەزانیت.

ئیلۆن مەسک: ئەو ژیریەی کە لە پشت تێسلا و سپەیس ئێکس و شاری سۆلار هەیە.

TED2013

ئیلۆن مەسک: ئەو ژیریەی کە لە پشت تێسلا و سپەیس ئێکس و شاری سۆلار هەیە.
6,155,263 views

خاوەن کار ئیلۆن مەسک، کەسێکە پڕ لە پلان. دروستکەری پەی پاڵ و تێسلا و سپەیس ئێکس لەگەڵ پێشکەشکاری تێد کریس ئەندریسۆن دادەنیشێت بۆ باسکردنی وردەکاریەکانی پرۆژە خەونئاساکانی، کە بریتین لە: ئۆتۆمبێلێکی بە بازارکراوی کارەبایی، کۆمپانیایەکی بەکرێدانی پانێڵی وزەی خۆر وە کەشتیەکی ئاسمانی کە دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە.

شەین کۆیکزان: "تا ئەم رۆژە" ... بۆ ئازاردراو و جوانەکان

TED2013

شەین کۆیکزان: "تا ئەم رۆژە" ... بۆ ئازاردراو و جوانەکان
6,792,663 views

شەین کۆیکزان بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز باس لەوە دەکات کە هەستێکی چۆنت دەبێت کاتێ گەنج و جیاواز بیت. شیعرەکەی لە بارەی شەڕفرۆشتنەوە لەژێر ناونیشانی "تا ئەم رۆژە" ملیۆنەها کەسی گیرۆدە کردووە و ڤیدیۆکەی لەلایەن ٨٠ کەسەوە دروست کراوە. لێرەدا بە چیرۆک باس لە باشبونی ژیان دەکات و کەمانچەکەش لەلایەن هانا ئێپرسۆنەوە دەژەنرێت.

ئەماندا پاڵمەر: هونەری داواکردن

TED2013

ئەماندا پاڵمەر: هونەری داواکردن
11,975,201 views

وا لە خەڵک مەکە پارە بە موزیک بەن، ئەماندا پاڵمەر دەڵێت: ڕێگەیان پێبدە پارەی پێبەن. لە قسەکردنێکی پڕسۆزدا لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە لەسەر شەقامێک نمایشی کردووە (دۆلارێک بخەرە کڵاوەکەوە بۆ بووکە هەشت پێکە!)، پەیوەندیە نوێکەی نێوان هونەرمەند و هەوادار دەپشکنێت