TED2007
جێڤەر تولی : پێنج شتی مەترسی دار بۆ منداڵان
جێڤەر تولی، دامەزرێنەری قوتابخانەی (تینکەرین)، باس لە ٥ شتی مەترسیدار دەکات کە دەبێت ڕێگە بە منداڵەکانتان بدەن کە بیانکەن. لە زانکۆی تێد، ساڵی ٢٠٠٧
TED2007
جێڤەر تولی، دامەزرێنەری قوتابخانەی (تینکەرین)، باس لە ٥ شتی مەترسیدار دەکات کە دەبێت ڕێگە بە منداڵەکانتان بدەن کە بیانکەن. لە زانکۆی تێد، ساڵی ٢٠٠٧
TED2005
لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆ دا، جادوگەری ژمارەکان، ئارسەر بێنجامین پێشبڕکێ لەگەڵ تیمێک دەکات کە ئامێری ژمێریاریان پێیە، لە چەند جارە کردنی ژمارەی سیانی و وەڵامدانەوەی جەندین هاوکێشەی سەخت و پێشبینی کردنی چەند بەروارێکی لەدایک بوون. ئەمە چۆن دەکات؟ .......خۆی پێتان دەڵێت
TED2004
دڵخۆشی چییە و چۆن بەدەستی دەهێنین؟ ماتیۆ ریکارد کە پێشتر بایۆکیمیاویی بووە و بووە بە پیاوێکی ئایینی بودایی دەڵێت کە دەتوانین راهێنان بە مێشکمان بکەین لەسەر خووەکانی تەندروستی بۆ ئەوەی هەستێکی راستەقینەی ئارامی و ئاسودەیی بەدەست بهێنین.
TED2007
گۆرانیبێژ و گیتارژەن ڕائول میدۆن ' هەممو وەڵامەکان ' پێشکەش دەکات لە بەرنامەیەکی 'تێد'دا وە دوای ئەوەش تێم بێرێرانا پێشکەشدەکات.
TED2007
نووسەر و وێنەکێشی کتێب ماریاکالمان قسە دەکات دەربارەی ژیانی خۆیی و کارەکەی ،لە بەرگی ' ذە نیو یۆرکەر ' ەوە دەست پێدەکات هەتا کتێبەکانی بۆ منداڵان و گەورەکانیش. ئەو بە هەمان شێوەی دەرکەوتنی لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە ئەقڵانی و زیرەکە بە ڕووبەڕوو.
TED2007
زانای ئەستێرەناس کارۆلین پۆرکۆ وێنەکانی گەشتی ئاسمانی کاسینی پیشان دەدات بۆ زوحەل، کە تیایدا تیشک خراوەتە سەر گەورەترین مانگی، تایتن، و هەروەها ئێنسیلادەسی بەستوو، کە پێدەچێت پریشکی سەهۆڵ دەرباتە بۆشایی ئاسمانەوە.
Skoll World Forum 2007
ئێمە نزیکەی ٥٠ ساڵە لەبارەی گەرمبوونی زەوییەوە دەزانین و هەندێک شتیشمان لەو بارەیەوە کردووە، ئەمەی سەرەوە وتەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی " گوگڵ ی خێرخوازی یە " ە، سەرەڕای هەموو ناخۆشی و ئاڵۆزییەکان. ئەو هێشتا گەشبینە، هۆکاری ئەو گەشبینیەشمان پێ دەڵێت. .. لە بەرهەمەکانی (سکۆڵ ۆرڵد ) لە زانکۆی ئۆکسفۆرردی بەریتانی
LIFT 2007
قسەکردن لە "لفت ٢٠٠٧" سوگاتا میترا باسی پڕۆژەی "کونێک لە دیوار"ی خۆی دەکات. لەم پڕۆژەیەدا منداڵانی بچووک خۆیان خۆیان فێرکردووە چۆن کۆمپیوتەر بەکاربهێنن ... وە دواتر منداڵی تریشیان فێرکردووە. ئەو دەپرسێت، منداڵان دەتوانن چی تر فێری خۆیان بکەن؟
TEDGlobal 2007
کاتێک تەنها چواردە ساڵ بوو، ویلیەم کەمکوابای داهێنەر له مالاوی، بزوێنەرێکی کارەبایی بۆ خیزانەکەی دروست کرد، کە بە ئاشبایەک کاری دەکرد، بە بەکارهێنانی پارچەی یەدەگ، بە تاقیکردنەوە و کارکردن بە چەند پلانێکی سەخت، کە لە کتێبێکی کتێبخانەدا دۆزیبویەوە.
TED2007
بلەیس ئەگوێرا ئەکراس باس لە پڕۆگرامی فۆتۆ سینس دەکات، ئەو پڕۆگرامەی کە دەتوانێت بینینی ئێمە بۆ وێنە ژمارەییاکان بگۆڕێت، بە بەکارهێنانی وێنە وەستاوەکان کە لە ئینتەرنێتەوە داگیراون، پڕۆگرامی فۆتۆ سینس ئەو وێنانە بە درووستکردنی شەقامی خەیاڵی لە نێوانیاندا، پێکەوە دەبەستێتەوە، تاکو بتوانین هاتوچۆ بە نێوانیاندا بکەین
TED2005
کارۆڵۆین لاڤیلا ئامێری چەلۆ دەژەنێت، وەک ئەوەی جادوگەرێکبێت و ھەوڵی پوچەڵکردنەوەی جادوویەک بدات. لاڤێلا لە ژێر قژە زەرەد و درێژ و جوانەکەی، بابەتی ئاینی دەچرێت. لاڤیلا گۆرانی 'دوورتر لە خۆر' دەچڕێت و تۆماس دۆلبیش ئامێری کوبۆرد دەژێنێت.
TED2006
گۆرانیەکی خۆش دەربارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیھان لە لایەن جیل سۆبیول
TED2004
دان گیلبێرت، دانەری کتێبی "دۆزینەوەی خۆشبەختی" بەربەرەکانی ئەو بیرۆکەیە دەکات کە دەڵێت: "ئێمە لە بارێکی ناخۆشدا دەبین، ئەگەر ئەو شتانە بەدەست نەهێنین کە دەمانەوێن بەهۆی سیستەمی دەروونی خۆمانەوە" دە با بە ڕاستی هەست بە شادومانی بکەین تەنانەت کاتێک کە شتەکان بەو شیوەیە نەبوون کە پێشتر پلانمان بۆ دانابوون.
TED2006
تۆنی ڕۆبینس باسی(هێزێکی نادیار) دەکات کەهانی هەرکەسێک دەدات لە کردنی کارەکانیدا
TEDGlobal 2005
باری شوارتزی دەرونناس پێکهێنەرێکی سەرەکی کۆمەڵگا خۆرئاواییەکان دەکات بە نیشانە کە بریتییە لە ئازادی هەڵبژاردن. بە بۆچونی شوارتز، بژاردەکان نەک ئازادتریان نەکردوین بەڵکو ئیفلیجیان کردون، و نەک دڵخۆشتریان نەکردوین بەڵکو نائاسودەتریان کردوین.
TED2006
پێشتر هەرگیز زانیاریتان نەبینیوە کە بەم شیوازە باس بکرێت. بە شێوازێکی درامی و گرنگ لەلایەن پێشکەشکارێکی سەرژمێرەوە (گورو هانس ڕۆسڵین) ، کە باس لە ئەفسانەی بە ناو " گەشەکردنی جیهان" دەکات
TED2005
بۆچی خەڵك سەرکەوتوو دەبن؟ لەبەرئەوەیە کە ئەوان زیرەکن؟ یان تەنها بەختە؟ ڕیچارد ئێس-تی جۆنسی توێژەرەەوە چاوپێکەوتنی چەندین ساڵ لە پڕۆگرامێکی سێ خولەکیدا دەخاتە ڕوو، لەبارەی نهێنیە ڕاستەقینەکانی سەرکەوتن
TED2006
بەڕێز کێن رۆبنسن حاڵەتێکی پڕ جۆش و کاریگەر دروست دەکات لە پێناو دروستکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی کە گەشە بە داهێنان دەدات (لە بری ئەوەی بێ نرخی بکات).
TED2006
دکتۆر لاری بریلیانت خەڵاتی تێدی وەرگرتوە لە ساڵی ٢٠٠٦. ئەو قسە دەکات دەربارەی ئەوەی چۆن نەخۆشی ئاوڵە لەناو برا لەم گەردوونەدا، هەروەها بانگەشە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی جیهانی دەکات کە لەتوانایدا بێت نەخۆشیەکان بناسێتەوە و دیاریان بکات پێش ئەوەی بڵاو ببنەوە
TED2005
دوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٠٥، ڕۆبێرت فێسچڵی داهێنەر سێ ئارەزووی خۆی باسدەکات: کە سەرجەمیان داهێنانن لە بواری پزیشکیدا.. لەم بەرنامە سەرەنج ڕاکێشەدا تەماشای بکەن..
TED2006
سیرینە هاونگ کەمانچەژەنی بەتوانا، نمایشێکی ناوازە پێشکەس دەکات. کچە تەمەن ١١ سەڵەکە چەند پارچە مۆسیقایەکی جیهانی بۆ دڵخۆش کردنی ئامادەبوان پێشکەش دەکات.
TED2006
نیکۆلاس نیگرۆبۆنتێ، دامەزرێنەری " ئێم- ئای- تی" بۆ کاروباری ڕاگەیاندن، باس لەوە دەکات کە چۆن پڕۆژەی " لاپتۆپێک بۆ هەر منداڵێک' دەتوانێت دابەشکردن و فرۆشتنی هەر لاپتۆپێک بکات بە ١٠٠ دۆلار
TED2005
لەم بەرنامە جوانەدا فرانس لانتینگی وێنەگری سروشت پڕۆژەی ' ژیان' پێشکەشدەکات، کە لە کۆمەڵێک وێنە پێکهاتووە کە چیرۆکی هەسارەی ئێمە دەگێڕێتەوە لە سەرەتاکانییەوە هەتا جۆراوجۆرێتی ئێستای. مۆسیقا ؛ فیلیپ گلاس'
TEDGlobal 2005
جیمی واڵز باس لەوە دەکات کە چۆن تیمی گەورەی خۆبەخشی ئامادە کردووە، پڕۆگرامی تایبەتی داونەتێ تا وەکو گەشە بە ویکیپیدیا بکەن و چاودێری بکەن. کە ئەویش ئینسایکلۆپیدیایەکی خۆ ڕیکخەر و خۆ ڕاستکەرەوەی بێ کۆتاییە
TEDGlobal 2005
ستێڤین لێڤیت، چەند داتایەک دەخاتە ڕوو کە ئەوە نیشان دەدەات کوشنی منداڵان لە سەیارەدا هێندەی پشتێنی سەلامەتی گرنگ نی یە بۆ پاراستنی گیانی منداڵان لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا
TED2006
بۆچی خەڵک وێنەی مریەمی پاکیزە لەسەر لەفەیەکی پەنیر دەبینن یان بۆچی وشەی دینی دەبیستن کاتێک گوێ لە 'ستێروەی تو هێڤن ' دەگرن؟ بە بەکارهێنانی ڤیدیۆ و مۆسیقامایکڵ شێرمەری کەسایەتی ئایینی پیشانمان دەدات چۆن ئێمە وا لەخۆمان دەکەین کە باوەڕ بهێنین، وە بەدوای ڕاستییەکاندا بگەڕێین.
TED2004
ماڵکۆم گلادوێڵی نوسەری کتێبی خاڵی وەرچەرخان بەشوێن سۆسی سپاگێتی بێ کەموکوڕی دا دەچێتە ناو پیشەسازی خۆراکەوە - و مشتومڕێکی گەورەتر سەبارەت بە سروشتی هەڵبژاردە و دڵخۆشی دەخاتە رو.
TED2005
ئیڤا ڤێرتس تەمەنی تەنها ١٩ ساڵ بوو کە ئەم باسەی پێشکەش کرد-- باس لە گەشتی خۆی دەکات بەرەو خوێندنی پزیشکی و دۆزینەوەی ڕەگەکانی نەخۆشی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر
TED2006
نەخۆشییەکانی ئایدز و شێر پەنجە و هەروەها ئەنفلۆنزای باڵندە نابێت بە ترسناکترین نەخۆشییەکان هەژمار بکرێن، نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێن لە هەموو جۆرەکانی تر زیاتر خەڵکی دەکوژن -- کە لە زۆربەی بارەکاندا دەتوانرێت ڕیگریان لێ بکرێت دکتۆر دین ئۆرنیش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن گۆڕینی شێوازی خواردن پارێزگاری لە ژیان دەکات
TED2002
نەخشەسازی ئەمەریکی کریس بانگڵ باس لە فەلسەفەی خۆی دەکات دەربارەی پیشەی نەخشەسازی ماشێن و دەڵێت کە ئەم پیشەیەش مافی خۆیەتی وەکو شێوازێک لە شێوازەکانی هونەر هەژمار بکرێت هەموو ئەمانەش لە ڕێی باسێکی خۆش و کاریگەرانی بەسەرهاتی تیمێکی پڕۆژەیەکی کۆمپانیای (بی ئێم دەبلیو) ەوە بە ناوی پڕۆژەی (دیپ بلو) کە ئامانجی پڕۆژەکە بریتی بووە لە دروستکردنی ماشێنێکی جێگرەوەی (ئێس یو ڤی) لە ئایندەدا