TED Talks with Kurdish transcript

ئەدۆرا سڤیتاک: ئەو شتانەی کە گەورەکان دەتوانن لە منداڵانەوە فێر ببن

TED2010

ئەدۆرا سڤیتاک: ئەو شتانەی کە گەورەکان دەتوانن لە منداڵانەوە فێر ببن
6,022,458 views

منداڵێکی سەرەنج ڕاکێش " ئەدۆرا سڤیتاک" دەڵێت : جیهان پێویستی بە بیری " منداڵانە " هەیە ، جیهان پێویستی بە بیرۆکەی گەورە، بیرۆکەی سەیر و سەمەرە. و لە سەرو هەموشیانەوە پێویست بە گەشبینی هەیە. خەونی گەورەی منداڵان شایەنی ئەوەیە کە چاوەڕوانی زۆر شتی لێ بکرێت، ئەو دەڵێت دەبێت هەر لەگەڵ گەورەبوونی منداڵاندا هێندەی ئەوە لە منداڵان فێر ببین کە فێریان دەکەین.

شوکلا بۆس: فێرکردنی منداڵێک لە کاتێکی دیاریکراودا

TEDIndia 2009

شوکلا بۆس: فێرکردنی منداڵێک لە کاتێکی دیاریکراودا
1,150,758 views

فێرکردن و ڕۆشنبیرکردنی هەژاران تەنها ژمارەیەک نییە. شوکلا بۆس وا دەڵێت. باسی دامەزراوەی پاریکرمای مرۆڤدۆست دەکات کە هیوا بۆ منداڵە هەژارەکانی هندستان دەهێنێت بە لەبیرکردنی بیرۆکەی کۆمەڵ و جەخت کردنە سەر مامەڵە کردن لەگەڵ هەر منداڵێکدا وەک تاکێک.

کێڤن بەیڵس: چۆن ڕوبەڕووی کۆیلایەتی مۆدێرن ببینەوە

TED2010

کێڤن بەیڵس: چۆن ڕوبەڕووی کۆیلایەتی مۆدێرن ببینەوە
1,090,018 views

لەم وتارە راستەقینە، هەستبزوێنەدا، کێڤن بەیڵس باسی بازرگانی کۆیلایەتی مۆدێرن دەکات، بازرگانییەکی چەند ملیار دۆلاری کە پشتگیری هەندێک لە خراپترین پیشەسازییەکانی جیهان دەکات. ئەو داتا و چیرۆکە تایبەتەکانی خۆی لە توێژینەوەکەیدا پیشان دەدات، لەگەڵ ئەو نرخانەی کە پیویستن بۆ ئازادکردنی کۆیلەیەک لەسەر زەوی لەم کاتەدا.

ڕۆبەرت گوپتا: موزیک دەرمانە، موزیک ژیرییە

TED2010

ڕۆبەرت گوپتا: موزیک دەرمانە، موزیک ژیرییە
1,333,855 views

ڕۆبەرت گوپتا، کەمانچەژەن لەگەڵ ئۆرکیسترای فیلهارمۆنیکی لۆس ئەنجلس، دەربارەی وانەیەک قسە دەکات کە وتویەتیەوە بە موزیسیانێکی زیرەک کە شیزوفرینیای هەیە-- وە چیش فێر بووە، دوایش دێتەوە سەر شانۆ بۆ ژەنینی پارچە موزیکێک

جولیانا ماچادۆ فێرێرا: .بەرەنگاربوونەوە، دژی  بازرگانیکردن بە ئاژەڵە دەگمەنەکانەوە لە بەڕازیل

TED2010

جولیانا ماچادۆ فێرێرا: .بەرەنگاربوونەوە، دژی بازرگانیکردن بە ئاژەڵە دەگمەنەکانەوە لە بەڕازیل
372,009 views

جولیانا ماچادۆ فێرێرا، زيندەوەرزان و هاوڕێێ تێدی شارەزایە. باسی کارەکانی خۆی دەکات بۆ ڕزگارکردنی ئاژەڵە کێوییە فڕێندراوەکان لە بەڕازیل. ئەو دەپرسێت، "چی بەسەر ئەو ئاژەڵانە دێت دوای ڕزگارکردنیان؟"

ئێریک تۆپۆڵ؛ داهاتووی بێ تەلی پزیشکی

TEDMED 2009

ئێریک تۆپۆڵ؛ داهاتووی بێ تەلی پزیشکی
783,399 views

ئێریک تۆپۆڵ دەڵێت کە بەم نزیکانە مۆبایلە زیرەکەکانمان بەکار دەهێنین بۆ چاودێری کردنی هێماکانی نەخۆشی و بارودۆخی خراپی تەندرووستیمان، لە " تێد مێد" تیشکی خستە سەر هەندێک لەو ئامێرە بێ تەلە گرنگانەی کە لە داهاتوودا لە بواری پزیشکی بەکار دێن، کە هەمویان بۆ ئەوەن کە زۆربەمان لە سەر پێ خەفی نەخۆشخانەکان دوور بخەنەوە

بیڵ گەیتس لە بواری ووزەدا: داهێنان بەرەو سفر

TED2010

بیڵ گەیتس لە بواری ووزەدا: داهێنان بەرەو سفر
5,598,307 views

لە تێدی ٢٠١٠ دا، بیڵ گەیتس پەردە لەسەر داهاتووی ووزە لە جیهاندا ڕادەماڵێت، باس لە وە دەکات کە پێویستمان بە کرداری زۆر مەزنە تا ڕێگە لە ڕووداوی گەورەی گەردوونی بگرین، باس لەوە دەکات کە بۆچی بە توندی و بە شێوەیەکی جیاواز پشتگیری لە کاریگەرییەکانی ئەتۆم دەکات، مەبەستەکە چی یە؟ چۆن ڕيێژەی کاربۆن لە گەردووندا بگەیەنرێتە "سفر" تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠

جەیمی ئۆلیڤەر: ڕۆشنبیری لەسەر خواردن فێری هەموو منداڵێک بکەن

TED2010

جەیمی ئۆلیڤەر: ڕۆشنبیری لەسەر خواردن فێری هەموو منداڵێک بکەن
9,428,806 views

جەیمی ئۆلیڤەری براوەی خەڵاتی تێد چیرۆکە بەهێزەکانی ناو پرۆژەی دژە قەڵەوییەکەی خۆیمان بۆ باسدەکات لە هەنتینگتۆن، ڤێرجینیای خۆرئاوا و باسی فەرامۆشکردنی خواردن دەکات لەلایەن هەمووانەوە.

جۆرج وایتساید: تاقیگەیەک کە قەبارەکەی بەقەدەر مۆری پۆستەیەکە

TEDxBoston 2009

جۆرج وایتساید: تاقیگەیەک کە قەبارەکەی بەقەدەر مۆری پۆستەیەکە
544,696 views

پێدەچێت کە ئەو پشکنینە باوانەی کە لە تاقیگەکاندا بۆ نەخۆشەکانی دەکەن لەو ناوچانەی کە زۆر پێویستە بڕێکی زۆری تێ بچێت.. جۆرج وایتسایدی بلیمەت بۆ چارەسەری ئەمە باس لە ئامێرێک دەکات کە بڕی تێچونەکەی نزیکە لەسفرەوە

جانی چین: باوەشێکی گەرم کەوا ژیانی هەزارەها کەس ڕزگاردەکات

TEDIndia 2009

جانی چین: باوەشێکی گەرم کەوا ژیانی هەزارەها کەس ڕزگاردەکات
874,886 views

لە وڵاتە هەژارەکان دەستکەوتنی شووشەی منداڵی تازە لەدایک بوو سنوردارە، بە هۆی تێچوونەکەی و دووریەکەیەوە. هەموو ساڵێک ملیۆنەها منداڵی پێنەگەیشتوو بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن. هاورێ دێد جانی چێن داهێنانەکەی دەخاتە ڕوو، کەوا دەتوانیت ملیۆنەها گۆرپەلە بە گەرمی بهێڵێتەوە. بەشێوەیەکی سەلامەت دیزاینکراوە ،جزدانێک، تێچوونەکەی کەمە و ژیانی کەسەکان ڕزگار دەکات

دەیڤد بلەین: چۆن بۆ ماوەی ١٧ خولەک هەناسەی خۆم ڕاگرت

TEDMED 2009

دەیڤد بلەین: چۆن بۆ ماوەی ١٧ خولەک هەناسەی خۆم ڕاگرت
24,590,367 views

لەم قسە کردنە تایبەتەدا لە "تێدمێد"، جادووگەر و پاڵەوان (دەیڤد بلەین) باس لەوە دەکات کە پێویست بووە لەسەری چی بکات تاکو بتوانێت بۆ ماوەی ١٧ خولەک لەژێر ئاودا بمێنێتەوە-- کە تۆماری جیهانی شکاند (تەنها یەک خولەک لە ماوەی ئەم گفتوگۆیە کەمتر بوو) هەرەوەها . باس لەوە دەکات کە ئەو کارە تەحەداکەرەی مەرگ لای ئەو چی دەگەیەنێت ئاگاداری: تکایە لە ماڵەوە دووبارەی مەکەنەوە

کیران بیر سێثی: مناڵان فێڕی ئەوە دەکات کە لێپرسراوێتی بگرنە ئەستٶ

TEDIndia 2009

کیران بیر سێثی: مناڵان فێڕی ئەوە دەکات کە لێپرسراوێتی بگرنە ئەستٶ
1,641,273 views

کیران بیر سێثی، ئەوە نیشان دەدات کە چۆن قوتابخانە پێشەنگەکەی (ڕیڤەر ساید) لە هیندستان گرنگترین وانەی ژیان، کە وشەی "دەتوانم'ە فێری منداڵان دەکات، تەماشای خوێنداکارەکانی کە چۆن کارە ناوخۆییەکان دەگرنە دەست، ڕابەری گەنجانی تر دەکەن،تەنانەت دایک و باوکیشیان فێری خوێندەواری دەکەن

ھێربی ھانکۆک: ئەستێرەیەکی لێھاتوو

TED2009

ھێربی ھانکۆک: ئەستێرەیەکی لێھاتوو
800,487 views

ھێربی ھانکۆک، مۆسیقاژەنی جازی بەناوبانگ، لەگەڵ دوو ھاوڕیتریدا نمایشێکی سەرسورھێنەر پێشکەش دەکەن. دەھۆڵ و ئیقاع ژەن، ھارڤی مایسن و ژەنیاری گیتاری کارەبایی ھاوەڵی ھێربی لە پێشکەشکردنی نمایشەکە دەکەن. تا بۆ بیستنی مۆسیقایەکی شیرینی کلاسیکی تا کۆتایی گوێ بگرن.

ئه‌لیكس ئۆهانیان: چۆن کاریگەری له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست دەکرێت

TEDIndia 2009

ئه‌لیكس ئۆهانیان: چۆن کاریگەری له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست دەکرێت
2,305,112 views

له‌ ماوه‌یه 4 خولەکی خێرا و پێكه‌نیناوی، ئه‌لێكس ئۆهانیانی، لە تۆڕیڕیدیت، چیرۆكی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌هه‌نگێكی پشت چه‌ماوه‌ ده‌گێڕێتەوە كه‌ نوێنه‌ری ماڵپه‌ڕیك بووه‌. وانه‌ی مستەر سپلاشی پانتس لە ناو رێدیت و فەیسبووک دەخاتەڕوو.

پارناڤ میستری: توانا سەرسوڕهێنەرەکانی تەکنەلۆجیای هەستی شەشەم

TEDIndia 2009

پارناڤ میستری: توانا سەرسوڕهێنەرەکانی تەکنەلۆجیای هەستی شەشەم
18,689,186 views

پارناڤ میستری، چەند ئامێرێک دەخاتە ڕوو کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی کە جیهانی جەستەیی ببەستینەوە بە جیهانی ئەلیکترۆنییەوە، باسێکی قوڵی ئامێری هەستی شەشەم دەکات، باس لە بەکار هێنانی کاغەز دەکات وەک لاپتۆپ!، هەروەها دەڵێت هەموو سەرچاوەکان بۆ بەکرهێنەرانی ئەم ئامێرە بە کراوەیی بەجێ دەهێڵین تا هەموان بتوانن زیاتر کاری تێدا بکەن

ئیدوەرد بیورتین سکین: وێنەگرتنی دیمەنی سروشتی نەوت

TEDGlobal 2009

ئیدوەرد بیورتین سکین: وێنەگرتنی دیمەنی سروشتی نەوت
550,970 views

لە وینەی نایابی ڕوونمایی بەرز، ئیدوەرد بیورتین شوێن ئەو ڕێرەوەی نەوت کەوت لەناو کۆمەڵگەی نوێ، لە سەرچاوەکەوە بە بۆڕیدا دەگوازرێتەوە بۆ مەکینەی ئۆتۆمبێل-- ھەروەھا پاشان ئەوە کۆتا قۆناغی پڕۆژەکەیە.

کامیڕۆن سینکلەیر: هەڵبەز و دابەزی پەنابەران

TED2009

کامیڕۆن سینکلەیر: هەڵبەز و دابەزی پەنابەران
443,150 views

کامیڕۆن سینکلەیر لە کۆنفڕانسی تێد گڵۆبدا، باسی کاریگەرییە خراپەکانی داڕمانی ئابوری دەکات لەسەر پڕۆژە گەورە و کرێکارە پەنابەرەکان. هەزاران کرێکاری دروست کردنی باڵاخانەکان بەبێ پارە و شوێنی حەوانە لە ناڕەحەتیدان. ڕووی دەمی لە هاوڕی ئەنداززیار و بەڵێندەرەکان دەکات و دەڵێت دەبێت کادانەوەیەکی ئەخلاقی شایستە بە کرێکارەکانمان هەبێت.

بێکی بلانتن: ئەو ساڵەی بێ ماڵ بووم

TEDGlobal 2009

بێکی بلانتن: ئەو ساڵەی بێ ماڵ بووم
1,278,615 views

بێکی بلانتن پلانی دانا ژیان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بەسەر ببات و بۆ ماوەی یەك ساڵ و وڵاتەکەی بگەڕێت. بەڵام کاتێک تووشی ناخۆشی دەبێت و کاری ڕۆژنامەنووسی لەدەست دەدات، گەشتەکەی دەگۆڕێت بۆ بێلانەیی. لەم دیدارەیدا، باس لە ئەزموونی خۆی دەکات کە بۆتە یەکێک لە کارکەرە ئەمریکیە بێلانەکان.

ئیتەی تاڵگام: وەک ڕابەرە مەزنەکانی ئۆرکێسترا، ئۆرکێسترا بەڕێوەبەرە

TEDGlobal 2009

ئیتەی تاڵگام: وەک ڕابەرە مەزنەکانی ئۆرکێسترا، ئۆرکێسترا بەڕێوەبەرە
3,574,454 views

ڕابەرەکانی ئۆرکێسترا ڕوبەڕوی گەورەترین ململانێ دەبنەوە: درووستکردنی بێوێنەترین پێکەوەبێژی بێ ئەوەی هیچ بڵێت. لەم بابتە سەرنج ڕاکێشەدا، ئیتەی تاڵگام باسی شێوازە بێهاوتاکانی شەش لە گەورە ڕابەرە ئۆرکێستراکانی سەدەی بیستەم دەکات، و وانە گرنگەکان نیشانی هەموو موزیک ژەنەکان دەدات.

چیمەماندا  ئادیچی: مەترسی تاکە چیرۆک

TEDGlobal 2009

چیمەماندا ئادیچی: مەترسی تاکە چیرۆک
21,248,547 views

ژیانی ئێمە، کلتووری ئێمە پێکهاتووە لە چەندەها چیرۆک. ڕۆماننووس چیمەماندا ئادیچی چیرۆکی دۆزینەوەی دەنگی ڕاستەقینەی کەلتووری ناو خۆی دەگێڕێتەوە، وە هەروەها ئاگادارمان دەکاتەوە ئەگەر گوێ لە تەنها یەک چیرۆک بگرین دەربارەی کەسێک یان شوێنێک، ڕەنگە توشی مەترسی تێنەگەیشتن ببین.

ویلیام کامکوامبا: چۆن بام دەستەمۆ کرد

TEDGlobal 2009

ویلیام کامکوامبا: چۆن بام دەستەمۆ کرد
2,717,871 views

لە تەمەنی ١٤ ساڵی، لە هەژاری و برسییەتیدا، کورێکی مالاوی ئاشێکی هەوایی بۆ وزەی ماڵەکەیان بونیات نا. ‌‌ئێستا لە ٢٢ ساڵی، ویلیام کامکوامبا، کە قسە دەکات لە TED، لێرە، بۆ دوەمین جار، لە دەمی خۆیەوە چیڕۆکی ئەو داهێنانە باس دەکات کە ژیانی گۆڕی.

دان پینک: زانستی سەرسوڕەێنەر بۆ هاندان

TEDGlobal 2009

دان پینک: زانستی سەرسوڕەێنەر بۆ هاندان
25,352,736 views

توێژەرەوەی پسپۆڕ، دان پینک وەڵامی مەتەڵی "هاندان" دەداتەوە ، بەو ڕاستی یە دەستپێدەکات کە زانا کۆمەڵایەتییەکان دەیزانن و زۆرینەی بەڕێوبەرەکان نایزانن، ئەویش ئەوەیە: ئەو شێوازە باوەی خەڵاتکردنە بەو ئەندازەیە کاریگەر نی یە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە. گوێ لەو چیرۆکە ڕۆشنگەرییانە بگرن... کە لەوانەیە ڕێگەیەک بێت بۆ بەرەوپێشچونمان

کاری مولیس: چارەسەری داهاتووی جینی بۆ نەخۆشیی کوشندە ی توشبوو بەهۆی بەکتریاوە

TED2009

کاری مولیس: چارەسەری داهاتووی جینی بۆ نەخۆشیی کوشندە ی توشبوو بەهۆی بەکتریاوە
691,090 views

دەرمانی دژی بەکتریا خەڵک ئەکوژێت، تەنانەت لە نەخۆشخانە گەورەکانیشدا. بەڵام ئێستا نەخۆشی (ستاف) و (ئەنتراکس تێکەڵی بابەتەکە بوون. کیمیا زانی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ کاری مولیس، کە هاوڕێیەکی خۆی بینیوە مردووە کە دژە بەکرتیای بەهێز نەیان توانیوە ڕزگاری بکەن، هەستاوە بە دانانی چارەسەرێکی نوێ کە بەڵێنی زۆر گەورە بە مرۆڤایەتی دەدات.

گیڤەر تولی وانەی سەبارەت ژیان فێری منداڵان دەکات لە ڕێگەی (قوتابخانەی تینکەرینەوە)

TED2009

گیڤەر تولی وانەی سەبارەت ژیان فێری منداڵان دەکات لە ڕێگەی (قوتابخانەی تینکەرینەوە)
1,292,811 views

گیڤەر تولی چەند وێنەیەک و فیلمێک بەکار دەهێنێت بۆ خستنە ڕووی ئەو وانە بەنرخانەی منداڵان لە قوتابخانەی تینکەرین فێری دەبن. کاتێک کە ئامێر و ڕێبەری دەدرێت بەم منداڵانە بیرۆکە سادەکان گەورە دەبن و چارەسەری لێهاتووانەی کێشەکان دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بنیاتنانی بەلەمی تایبەت، پرد و تەنانەت ڕەوڕەوەش!

ڕیچارد ست. جۆن: سەرکەوتن گەشتێکی بەردەوامە

TED2009

ڕیچارد ست. جۆن: سەرکەوتن گەشتێکی بەردەوامە
4,347,745 views

هەروەک هەمیشە، بە شێوازە ڕاستگۆییەکەی خۆی، ڕیچارد ست. جۆن ئەوە دەهێنێتەوە یادمان کە گەیشتن بە سەرکەوتن جادەیەکی یەک ساید نییە، بەڵکوو گەشتێکی بەردەوامە. چیرۆکی بازرگانی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەی . دەڵێت هەتا شکست نەهێنیت فێری ئەوە نابیت چۆن لە سەرکەوتندا بەردەوام بیت، کاتێک هەوڵەکانمان دەوەستێنین شکست دەهێنین

جۆن لا گرو داهێنانێکی زیرەکی وزە دروست دەکات

TED2009

جۆن لا گرو داهێنانێکی زیرەکی وزە دروست دەکات
658,261 views

جۆن لا گرو باسی تەکنەلۆژیایەکی زیرەک دەکات کە کارەبای ناو ماڵەکانمان دەپارێزێت. بە بەکارهێنانی ئامێری بچووک و ئاڕ ئێف ئای دی. ئەم داهێنانە پارێزگاری دەکات، بەڵێن دەدات ڕووداوی گەورەی وەک ئاگرکەوتنەوەی ناو ماڵ نەهێڵێت، وە هەروەها وزە پاشەکەوت دەکات.

Jay Walker: Dînîtiya Dinyayê ya Nû

TED2009

Jay Walker: Dînîtiya Dinyayê ya Nû
4,750,949 views

Jay Walker diyar dike: Çawa li seranserê dinyayê 2 mîlyar însan hewl didin ku îngilîzî hîn bibin. Ew wêne û dengên zarokên çinî ku bi hezaran hînî ''zimanê dinyayê yê duyem'' dibin parve dike.

دان ئاریلی : ئایا کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانمان کردووە؟

EG 2008

دان ئاریلی : ئایا کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانمان کردووە؟
6,706,559 views

ئابووری ناس و دانەری کتێبی " نا ئەقڵانی چاوەڕوانکراو" دان ئارێڵی، بە بەکار هێنانی هەندێک بیری کلاسیکی و لیکۆڵینەوە سەرسوڕهێنەرەکانی خۆی ، ئەوەمان نیشان دەدات کە ئێمە هێندە ئاقڵانە بڕیار نادەین کە خۆمان بیری لێدەکەینەوە